مامۆستایانی ناڕازی: خۆپیشاندان ده‌به‌ینه‌ به‌غدا

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازیی رایده‌گه‌یه‌نن، "هه‌ژمار من" ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌نین ئه‌و فۆڕمه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌دات، ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ناچار بكرێن خۆپیشاندان ده‌به‌نه‌وه‌ به‌غدا.

نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا،پەیامێکیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق و بەرپرسانی بانکی بازرگانی عێراق کردو تیایدا،ڕایانگەیاند کە  ئاماده‌نین ئه‌و فۆڕمه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌دات و دەشڵێن " لە نێوان ململانێى حکومەتى عێراق و هەرێمدا بوینەتە قوربانى".

باسیانلەوەشکرد کە، "دادگاى فیدراڵى حکومەتى عێراق و هەرێم پابەندکراوە بە بە بانکیکردنى موچەى موچەخۆرانى هەرێم لە بانکە فیدراڵییەکان، بەڵام لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بۆ خۆدزینەوە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ بە نیشتیمانیکردنی مووچە ، لە ئێستادا هەژماری منی لە بانکەکانی نزیک لە خۆیەوە دەستپێکردووەو دەیەوێت لە ژێر ناونیشانی تەوتین ، تەوتینی بە زۆرەملێ بسەپێنێت بەسەر مووچە خۆرانی ستەملێکراوی هەرێمی کوردستاندا."

ڕاشیانگەیاند ، "لە ئەنجامدا ئێمەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان ململانێکانی و دەستشکانەوەی هەردوو حکومەتدا بوینەتە قوربانی و  ئەگەر بە دەم داواکارییەکانمانەوە نەیەن، ناچارین لە دادگاى فیدراڵى سکاڵایان لە دژ تۆمار بکەین لە دادگاى فیدراڵى و ناڕەزایەتییەکانمان ببەینە بەغدا."

هەر لە کۆنگرەکەدا نوێنەری مامۆستایان ئاماژەی بەوەدا کە، مامۆستایان و مووچەخۆران لە نێوان ململانێى حکومەتى عێراق و هەرێمدا بونەتە قوربانى و هیچ متمانەیەکیان بە هەژمارى من نییە و پێچەوانەى بڕیارى دادگاى فیدراڵییە، هاوکات داواکارن حکومەتى عێراق و بانکى تی بی ئاى پابەنبوونى خۆیان بە بانکیکردنى موچەى موچەخۆرانى هەرێم دەرببڕن.

داوایەکیشیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردوو تیایدا داوا دەکەن،  لە نزیکترین دەرفەتدا سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی تی بی ئای لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە درببڕن و بۆیان ڕوون بکەنەوە کە مووچە بەنیشتیمان دەکریت لەلایەن بانکی بازرگانی عێراقەوە یانیش ئەو بانکە بەشێکە لە پرۆژەی هەژماری من.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ئەمساڵدا مووچەی سێ مانگ خەرجکراوە، بەڵام تائێستا مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم نەهاتووە و مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر لە 35 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە کە مووچەی مانگی ئازاریان بە سێ رۆژ لە 6 تا 8ـی ئازار پێدرا، بەڵام مووچەخۆرانی عیراق  مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار