بەهۆی لافاوەوە لە ئێران ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لافاو شاری مەشهەدی ناوەندی پارێزگای خوراسانی رەزەوی لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران گرتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاولاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.

بەپێی ئەو ئامارەی میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی ئەو لافاوەی کە ماوەی دوو رۆژە لە شاری مەشهەدی ناوەندی پارێزگای خوراسانی رەزەوی لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران دروستبووە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش بێسەروشوێن و زیانێکی مادی زۆریش کەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایاری 2024، حەمید رەزا کاویانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکانی فریاکەوتن لە مەشهەد رایگەیاند "رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ژمارەی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبووان بەرزبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "گۆڕەپانی تەورا گرنگترین خاڵی ئۆپەراسیۆن بوو لە رووداوی لافاوەکەدا، تیمەکانیش بە بەلەمی فریاگوزاری لەوێ جێگیرن و بەدوای ئۆتۆمبێلی گیریخواردوودا دەگەڕێن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار