فرۆکەکەی سەرۆک کۆماری ئێران تووشی رووداو بوو

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەو فڕۆكەیەیەی كە سەرۆك كۆماری ئێران دەگوازێتەوە لەڕێگەی بەرەو ئازەرباینجانی شەرقی تووشی رووداو بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، "ئەو فڕۆكەیەیەی كە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران دەگوازێتەوە لەڕێگەی بەرەو ئازەرباینجانی رۆژهەڵات تووشی رووداو بووە".

لەم کاروانەدا سێ هێلیکۆپتەر هەبوون، دوو هێلیکۆپتەر کە هەندێک وەزیر و بەرپرسیان هەڵگرتبوو، بە سەلامەتی گەیشتنە شوێنی مەبەست.

لە دوای ئەوەی بەشێک لە هاوەڵانی سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندییان بە سەنتەری فریاکەوتنەوە کردووە، هێزەکانی فریاگوزاری مانگی سوور و هێزەکانی یاریدەدەری سەربازی و جێبەجێکردنی یاسا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ دۆزینەوەی هەلیکۆپتەرەکە دەستپێکردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، رووداوەکە بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە بووەوە، هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هەیە سەرۆک کۆمار و تیمەکەی تەندروستییان باشە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار