هیچ میدیایەکی ئێرانی تائێستا سەلامەتی سەرۆک کۆماری ئێرانی رانەگەیاندووە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، هەلیکۆپتەرە تایبەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران تووشی رووداو بوو لەڕێگەی ئازەرباینجانی رۆژهەڵات تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تیمە فریاگوزارییەکان بگەن بە شوێنی رووداوەکە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هەیە تاوەکو ئێستا هیچ میدیاییەکی ئێرانی سەلامەتی سەرۆک کۆماری ئێرانی رانەگەیاندووە و بەهۆی ئەوەی تیمەکان نەیانتوانییوە بگەنە شوێنی رووداوەکەوە.

لە دوای رووداوەکە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، "دڵنیابن کە هیچ کێشەیەک لە کاروباری وڵاتدا روونادات، ئەو رێنماییانەی کە پێویستن کردوومانن و بەرپرسان بەجدی سەرقاڵی کارەکانیانن".

ئاماژەی بەوەشکرد "پشت بە خودا سەرۆک کۆمار دەگەڕێتەوە باوەشی گەلەکەی".

میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، "ناوچەکە زۆر تاریکە و بارانیش دەبارێت ئەمەش ڕەوشەکەی قورس کردووە، بەڵام تیمەکانی فریاگوزاریی گەیشتوونەتە ناوچەکە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار