کێن ئەوانەی لە ناو هەلیکۆپتەرەکەی رەئیسیدا بوون؟

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024ی دوای نزیکەی 20 کاتژمێر گەڕان بەدوای هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئیران میدیا فەرمییەکانی ئێران بە فەرمی رایانگەیاند، "ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستداوە".

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، جگە لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران چەند کەسی دیکە لە ناو هەلیکۆپتەرەکەدا بوون کە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەوانەی لە هە؛لیکۆپتەرەکەدا بوون، ئیبراهیم رەئیسی، محەممەد عەلی ئال هاشم، پێشنوێژی نوێژی هەینی لە تەورێز و نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، مالک رەحمەتی، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژهەڵات و مەهدی مووسەوی ، سەرداری سوپا، دوو شۆفێری هەلیکۆپتەرەکە کە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار