کاتی هەڵبژاردن و جێگرەوەی سەرۆک کۆماری ئێران دیاریکرا

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری پشتڕاستکرایەوە بەرپرسانی ئێران کاتی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی کۆماری نوێ دیاریدەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024، محەممەد ساڵح جەوکار، بەرپرسی کۆمیسیۆنی کارباری ناوخۆی وڵات و ئەنجومەنەکانی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، بە میدیاکانی راگەیاند، "پێویستە بەپێی یاسا لە ماوەی 50 رۆژدا هەڵبژاردن بکرێت بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێ و جێگرەوەی رەئیسی دیاری بکرێت".

بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری مردن یان نەخۆش کەوتنی سەرۆک کۆمار کە نەتوانێت وڵات بەڕێوە ببات، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار دوای پەسەندکردنی لەلایەن رێبەرەوە بۆ ماوەی کاتی و 50 رۆژ کارەکانی سەرۆک کۆمار رایی دەکات تاوەکو هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت،  لە ئێستادا محەمەد موخەبێر، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمارە و بۆ ماوەی 50 رۆژ کارەکانی سەرۆک کۆمار رایی دەکات.

دوێنێ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، هەلیکۆپتەرە تایبەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پارێزگای ئازربیجانی رۆژهەڵات کەوتەخوارەوە و تێکشکا دوای نزیکەی 20 کاتژمێر گەڕان توانرا هەلیکۆپتەرەکە بدۆزرێتەو، بەڵام بەهۆی رووداوەکەوە سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامانی شاندی یاوەری گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار