د. لەتیف رەشید: عێراق لەم هەلومەرجە سەختەدا لە تەنیشت گەلی ئێرانەوە وەستاوە
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆك كۆماری عێراق سەرخۆشی ئاڕاستەی عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و گەلەكەی دەكات و دەڵێت "گەلی عێراق هەمیشە پشتیوانی گەلی ئێران دەبێت بە تایبەتیش لەم كات ناخۆشەدا".
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024، د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق بەبۆنەی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامانی شاندی یاوەری رایگەیاند، "بە دڵێك كە باوەڕیان بە ویست و چارەنووسی خودا هەیە، هەواڵی كۆچی دوایی ئازاربەخشی جەنابی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیاندا بیست".
ئەوەشی وتوە، "بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەمان ئاراستەی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی گەورە و رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران دەكەین و دووپاتی دەكەینەوە كە عێراق لەم هەلومەرجە سەختەدا لە تەنیشت گەلی ئێرانەوە وەستاوە".
دوێنێ یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، هەلیکۆپتەرە تایبەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پارێزگای ئازربیجانی رۆژهەڵات کەوتەخوارەوە و تێکشکا دوای نزیکەی 20 کاتژمێر گەڕان توانرا هەلیکۆپتەرەکە بدۆزرێتەو، بەڵام بەهۆی رووداوەکەوە سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامانی شاندی یاوەری گیانیان لەدەستدا.