ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

2 مانگ لەمەوپێش



  هاوڵاتی

پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرسێک دەبێتەوە و لەکارنامەی کۆبونەوەکەدا پەرلەمان برگەی دەنگدان لەسەر پێشنیازی ھەمواریی دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ھەیە ماوەی دەنگدانیش بۆ کارکردنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ شەش مانگی دیکە درێژ دەکرێتەوە. 

بە گوێرەی کارنامەی کۆبونەوەی ژمارە 26ی وەرزی یەکەمی سێیەم ساڵی یاسادانان، بریارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایار 2024 پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند بڕگەیەک کۆببێتەوە.

لەکارنامەی کۆبونەوەکەدا پەرلەمان برگەی دەنگدان لەسەر پێشنیازی ھەمواریی دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ھەیە، بە دەنگدانیش بە پرۆژەکە ماوەی کارکردنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ شەش مانگی دیکە درێژ دەکرێتەوە.

برگەیەکی دیکەی دانیشتنەکە پەیوەستە بە پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، ئەم بڕیارە پێشتر، لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتیی رژێمی بەعس دراوە؛ بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە چاوەڕوان دەکرێت کێشەی موڵکداریی جوتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە سنوری پارێزگایکەرکوک کۆتایی بێت.

بریاریشە لە دانشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای ھەمواریی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی و پڕۆژەیاسای ھەمواریی یەکەمی یاسای دامەزراوەی شەھیدان و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاسای دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی بکرێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار