حەماس، سێ بارمتەی ئیسرائیلی لە کاتی ئازاد کردنی بارمتەکان کوژران

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی حەماس رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی 4 بارمتە لە لایەن حەماسەوە 274 هاوڵاتی فەلەستینی کوژراون، لقی سەربازی حەماس بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک رایگەیاند 3 بارمتەیتری ئیسرائیلی بۆ هۆی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیلەوە کوژراون.

حەماس ناسنامەی ئەم 3 هاوڵاتییەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام رایگەیاند یەکێک لەم بارمتانە هاوڵاتی ئەمریکی- ئیسرائیلی بووە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە رۆژی یەکشەممە 8ی حوزەیران لە کەناڵی تێلگرامی حەماس بڵاو کرایەوە، تەرمی سێ کەس ئەبینرێت و دەم وچاویان دیار نییە.

حەماس رۆژی شەممە و دوای ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل کە 4 بارمتە ئازاد کران، حەماس رایگەیاند ژمارەیەک لە بارمتەکان کوژراون.

بەڵام وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەم هەواڵەی حەماسی وەک درۆیەکی گەورە ناو برد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار