جێگری سەرۆکی مالاوی و نۆ کەسی گیانیانلەدەستدا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری سەرۆکی مالاوی و نۆ کەسی دیکە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا گیانیانلەدەستدا.

سەرۆکی مالاوی رایگەیاند، جێگرەکەی و نۆ کەسی دیکە، کە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، لەمیانی گەشتێکدا فڕۆکەکەیان دیارنەمابوو، گیانیانلەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، ئازارۆس چاکویرا، سەرۆکی مالاوی کە وڵاتیکی رۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقایە، بە فەرمی رایگەیاند، دوای نزیکەی 24 کاتژمێر لە ونبوونی فڕۆکەکەیان و تێکشکانی، جێگرەکەی و نۆ کەسی لەو گەشتەدا لەگەڵیدا بوون، فڕۆکەکەیان دۆزراوەتەوە و گیانیانلەدەستداوە.

دەشڵێت، پاشماوەی ئەو فڕۆکە سەربازییەی ساولوس چیلیما، جێگری سەرۆکی مالاوی و هاوەڵەکانی، لە ناوچەیەکی شاخاوی لە باکووری وڵاتەکە لەپاش گەڕانێکی زۆر دۆزراوەتەوە بەڵام هیچ رزگاربوویەکی تێدا نەبووە.

بەپێیی زانیاریەکان، فڕۆکەکەی چەند کەسێکی هەڵگرتووە، جێگری سەرۆکی مالاوی تەمەنی 51 ساڵ و خانمی یەکەمی پێشووی وڵات و هەشت کەسی دیکە بووە، بەرپرسان دەڵێن، گەشتەکە 45 خولەکی خایەندووە و بەرەو شارێکی دیکەی وڵاتەکە بەڕێکەوتووە و لەوکاتەدا کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێش رووداوەکە فڕۆکەکە ئاگادارکرابووەوە، کە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەنیشێتەوە، بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکە خۆی، بەڵام دوای ئەوە پەیوەندیی لەگەڵیاندا پچڕاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار