ئەگەر هەرێمی کوردستان پەرستگای کوردە ئەوا قەندیل منارەکەیەتی
4 مانگ لەمەوپێش
جوان بەکر مەعروف
تا جەنگ هەبێت مرۆڤایەتی لە بازنەی دواکەوتووی خۆی دەخولێتەوە .
لە ئێستا و لە کاتی لەشکرکێشی دەوڵەتی توورک بۆ سەر ناوچەسنوریەکانی هەرێمی کوردستان و بەدیاری کراوی ،دەبێت هەموو کوردێک هەڵوێستی نەتەوەی هەبێت و دوور لە خۆمە خۆمە و حیزب حیزبێنە و لە سەرەوەی جیاوازی کێشە ئایدۆلۆژیاکان سەیری ئەم داگیرکارییە دەوڵەتی تورک بکات .
هەرکورێک بیەوێت بێلایەن و بەدڵسۆزی بڕوانێتە ئەم چارەنووسە دەبێت بەو هزرەوە هەڵوێست وەربگرێت (ئەگەر هەرێمی کوردستان پەرستگای کوردە ئەوا قەندیل منارەکەیەتی) پشتگیری هێزەکانی ناوچەکە بە حکومەت و بە حیزبە ئۆپۆزسیۆن و بە یەک بەیەکی گەریلاکانیشەوە ئەرکی نیشتمانی نەتەوایەتی هەر تاکێکی کوردە.
دەبێت ئەو وتەی پێغەمبەری ئیسلام وەبیرحیزبە ئیسلامی یەکانیش بهێنینەوە کەدەڵێت هەرکەسێک ئەگەر کارێکی نابەجێی بینی دەبێت بەدەست بیگۆڕێت ئەگەر نەیتوانی بە زمان بیگۆڕێت ئەوە پێویستە لە دڵەوە پێی ناخۆشبێت هەرچەندە ئەمە لە کەمترین باوەڕەوەیە .
ئێستا پێویستە موسوڵمان و تەواوی پێکهاتەکانی کورد لەپشت قەندیل بێت ، ئەگەر هەر هیچت بۆ قەندیل بۆ ناکرێ ئەوا هیچیش لە دژیان مەنووسە و مەڵێ و ڕەوایەتی بەداگیرکەر مەدەو هاوکاری دوژمن مەبە، چونکە ئەوەی داگیرکەر دەیکات و ئامانجی جینۆسایدکردنی کوردە ، نەوەکو بەتەنیاگەریلا. حکومەتی هەرێم کە لەڕووی سیاسی ناوچەی و هەرێمی و جیهانی مەحکومە بەم هەڵوێستانەی ئێستا ،ئەوا تەنها مەحکومی ناچاری یە .
قەندیل و هەولێر و سلێمانیش لەوە دڵنیان مانەوەی کورد مانەوەیەکی پێکەوە گرێ دراوە .
ئەگەر قەندیل( پکک) ی لێنەمێنێت ئەوا تورکیا هەرخۆی لە ڕێگەی داعشە نووستوەکانیەوە لەماوەی شەو ڕۆژێک پەلاماری هەرێم دەداتەوە و جارێکی تر هەرێمی کوردستان تووشی شەڕی بەرگری لە خۆکردن دەبێت و هیچ کامیش لە ئاماژەکان لە سوودی ئەو جەنگە نابن و موچە و ورەی خەڵک لەئاستی ئەو شەڕەدا نابن.
ئەگەر دوژمن فێری کردووین با پکک بچێتە وە گوندەکانی باکور دژی توورکیا بجەنگێت ئەوا، ئێمە دەڵێن سروشتی ئۆپۆزسیۆن بەتەواوی مێژووی مرۆڤایەتی و سیاسەت ئەوە بووە زۆرینە ئۆپۆزسۆنەکان لە دەرەوەی دەوڵەت و وڵاتەکانی خۆیاندابوون.
بۆ نموونە لە بەناوبانگترین ئۆپۆزسیۆنەکانی سیاسەتی دنیا یەکێک لە گەورەترین پارتەکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات لە دەرەوەی وڵاتەکەی بوو ئەوە پارتی بەلشەفیک بوو کە (ڤلادیمێر لینین) سەرکردایەتی دەکرد پاشان لە دەرەوەی وڵاتەوە سەرکردایەتی شۆڕشەکەی کرد و لە فینلاندەوە دابەزی بۆ ناو ڕووسیا پارتی کۆمۆنیستی لە ڕووسیا دامەزراند.
لەهەمان سەدەدا پارتەکەی( نیلسۆن ماندێلا )کە سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە ئاپارتاید لە باشووری ئەفریقای دەکرد، ٢٧ ساڵ لە زینداندا بەسەر برد، شۆڕشەکەش سەرکەوتوو بوو و تا کۆچی دوایی بوو بە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆمار لە وڵاتەکەیدا بۆ یەکەم ڕەشپێستی کۆمار.نزیکترین کات لێمانەوە ئۆپۆزسێۆنی بێلاروسی لەکاتی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا دا بوون بە دوو بەشەوە و نیوەیان هەڵهاتن بۆ (لیتوانیا )و نیوەیان بۆ (پۆڵۆنیا) و هاوکاری ماددی و جێگەی مانەوەیان بۆ ئامادەکرا و بگرە ڕادیۆشیان بۆ دامەزرا بۆئەوەی دەنگیان بگات، هاوکات خێزان و ماڵەکانیان پاراستن و لە نێو زانکۆکانیش جێگەی خوێندنیان بۆ دیاری کرا.
کاتێک سەرۆکی ئۆپۆزسێۆنی ڕوسی هاوسەرەکەی گەشتە نەرویج یەکسەر حکومەتی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی سەر سوڕهێنەر هاوکاری ماددی کرد و کردییە وێنەی سەرلاپەرە کانی ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکان.
هەرئەوەندە زانرا لەلایەن ڕەخنەگرانی روس و هەواڵگری ڕوسەوە بە گاڵتەجاڕی یەوە ئاشکرایان کرد کە ئەو خاتوونە لە گەڵ هاوسەرەکەی جیابۆتەوەو بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە سیاسەتی بەرهەڵستکاری و وڵاتەکەی و هاوسەرکەشێوە نەماوە.
ئۆپۆزسێۆنی سعودی چەند کەسایەتییەکان و لە بەریتانیا داڵدە دراون.
بە هەزاران هەزار ڕووسی لە وڵاتی ئەڵمانیا داڵدەدراون کە سەربە ئۆپۆزسێۆنی ڕوسین و هەموو هاوکارییەکی مادیان دەکرێت.
کاتێک ئەڵمانیا ئۆکرانیایی لە ژێر دەستی ڕووسیا دەرهێنا بە سەدان ئۆپۆزسیۆنی ئۆکرانیا لەگەڵ لە شکرەکە ڕۆشتووە ناو ئۆکرانیا و بە نەریتی ئەسکەندەنافی کە پێکهاتووە لە جۆرە نانێکی شێوە بازنەیی و لە ناوەڕاستی خوێ دادەنرێت و لە ژێرەوە پارچە کوتاڵێکی تایبەت بە خۆیان هەیە پێشکەش بە سوپای ئەڵمان کرد وەک وەفایەک بۆ ئەو ڕۆژانەی ئەوان وەک ئۆپۆزسێۆنی ڕووس لە خاکی ئەڵمانیادا پارێزراون.
ئێستاش ئێمەی کورد نەک نان و خوێ هەیە لە نێوانمان هەموومان پێکەوە یەک خوێن و خاک و ئاو دەمانبەستێتەوە، کەواتە پەکەکە لەسەر خاکی خۆیەتی و ئۆپۆزسیۆنێکی نامۆ نییە، وەئەگەر ئۆپۆزسیۆنیش بێت وەک لەنمونەکانی پێشووتر باسم کرد مافی هاوکاریان هەیە هەڵوێستی نا بۆ فاشیزمی توورک دەبێت بە سیاسەتی جیهانی لۆبی بکەین.
مرۆڤایەتی لەبەردەم گەورەترین مەترسی فاشیزمی تورکدایە و سیاسەتی نێودەوڵەتی لێشی ئاگادارە ،تەنیا کورد لە سیاسەتی ئەمان وەک یاری سیاسی و کات درێژکردنەوە بەکاردەهێنن لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.
ئەگەرنا هیچ کات ترسی وڵاتانی زلهێز ناهێڵێت کورد و قەندیل بەدیاری کراوی لەناوبچێت لە بەرامبەر فاشیزمی تورک وەک چەک بەکار دەهێنرێین . ئەوەی جێگەی هەڵوێستەی خوێن ڕۆیشتنی ئێمە و دابەشکردنی ڕیزەکانمانەوەک خاکەکەمان بە سوودی یاری سیاسی سیاسەتی نێودەوڵەتی.