سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: بە ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بە نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره ده‌ڕوانن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەموزی 2024، ئيسماعيل هه‌نييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس لە تاران کوژرا، لەو بارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "به ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره ده‌ڕوانين".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت".
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31-07-2024 لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ژووری پشوودانی کرایە ئامانج.