دەوامی فەرمانبەران کەمکرایەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتییەکانی سلێمانی دەوامیان کەمکردەوە و بەشێکیشیان بایکۆتیان دەستپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەکو پێنچ شەممە، لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە پێویستە سەرجەم هاووڵاتییان پێش کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ سەردانمان بکەن تاوەکو فریای تەواوکردنی مامەڵەکانیان بکەون.

کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان لەکاتێکدایە هێشتا فەرمانبەران مووچەی مانگی تەممووزیان وەرنەگرتووە و لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانیش بایکۆت دەستیپێکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار