شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی کۆدەبنەوە و تا ئێستا ئەگەری ڕێککەوتنیان نییە

3 هەفتە لەمەوپێش



شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی کۆدەبنەوە و تا ئێستا ئەگەری ڕێککەوتنیان نییە

شاندی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی لەسەر پرسی مووچەی مانگی حەوت و هەشت کۆدەبنەوە و ئەگەری ڕێککەوتنیان نییە.

شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چەند کۆبوونەوەیەکی هونەریی لەگەڵ شاندی وەزارتی دارایی کردووە، سبەینێش لەسەر پرسی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت کۆدەبنەوه، تائێستاش هیچ نزیکبوونەوەیەک بۆ ڕێککەوتن نییە.

شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە لە پێنج بەڕێوەبەری گشتی پێکهاتووە (ژمێرکاری، دیوانی چاودێریی دارایی، داتا و ئامار، بەڕێوەبەری بودجە و جووڵەی دراو) لەبەغدان. لەکۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ هیچ لێکێتگەشتنێک لەسەر چارەسەری پرسی مووچە نەبووە و سبەینێش کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ وەزیری دارایی دەکەن.

بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی باڵا، "سبەی پێنجشەممە بەسەرپەرشتی د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق تاوتوێی چارەسەری مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت دەکەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار