مەترسییەکی گەورە لەسەر باڵا بەرزەکان ئاشکراکرا

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

 سندوقی جیهانی توێژینەوەی شێرپەنجە، ئاشکرا کردووە، ئەو کەسانی باڵا بەرزن مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کەسانی باڵابەرز زیاتر تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس، ڕیخۆڵە گەورە، منداڵدان (ناوخۆی منداڵدان)، هێلکەدان، پرۆستات، گورچیلە، پێست (میلانۆما)، و مەمک (پێش و دوای وەستانی سوڕی مانگانە) دەبن.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە هەر دە سانتیمەترێک بەرزبوونەوەی باڵا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی نزیکەی لەسەدا ١٦ زیاد دەکات بەهۆی زیادبوونی دابەشبوونی خانە شێرپەنجەییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار