ئۆتۆمبێلێکی تر لە چوارتا کرایە ئامانج

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی مەدەنیی لە گوندی هەرمێلە سەربە شارۆچکەی چوارتا لە پارێزگای سلێمانی کرد و بە هۆیەوە سێ هاوڵاتیی شەهید بوون، کە یەکێک لەوانەش منداڵە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی تورکیا بووە و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب کراوەتە ئامانج بە هۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنیی بوونە قوربانی.

هەروەها لە ڕووداوەکەدا، سێ هاوڵاتی بوونەتە قوربانی و یەکێک لە هاوڵاتییەکان دانشتووی گوندی چەمەکە لە شارەدێی زەلان، هەروەها یەکێکی دیکە لە قوربانییەکان، منداڵیکە و کانولای لە دەستدا بووە.

هەرچی دەربارەی ناسنامەی سێێەم قوربانیی، بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە دەمووچاوی شێواوە و تا ئێستا نەناسراوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئۆتۆمبێلێک لە خەلەکان کرایە ئامانج و 'سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار