zhyr

كێ سلێمانیم نیشان دەدا؟

یەک مانگ لەمەوپێش



عەزیز ڕەئووف


لە ئێستادا دۆخی سلێمانی لە شارەكانی تری هەرێم خراپترە. لە ئاستی دەسەڵاتدا كردەی هەرزەكارانە و سادەكردنەوەی سیاسەت سەرەتای دەركەوتەیەكی خراپی ئەم شارەمان پیشان دەدات.


هیچ كات بارتەقای ئیستا سلێمانی لە ئاستی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریدا دۆخی خراپ نەبووە.

داخستنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەكان و مەرگی هاوڵاتی بەدەستی درۆنی تورك و داخستنی بارەگاكانی برادەرانی رۆژهەڵات و گەندەڵی و تاڵانكردنی شار، سەرەتایەكی تەواو ترسناكە بۆ گۆڕینی شار ، لە شاری ڕۆشنیرییەوە بۆ بارەگای سەربازی و كۆماندۆ. ئەوەی ناوەندی ڕۆشنبیری لەم شارە دابخات و بێشك دەیەوێت شار لە شاری ڕۆشنبیرییەوە بكات بە ئوردۆگای سەربازی.


لە هەمووی كارەساتتر بێدەنگی كۆی چین و توێژ و گروپ و پارت و قەوارە سیاسییەكانە. بێئاگا لەوەی ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر بە هاوڕێكانی خۆیان ئەنجامی دەدەن و وەفایان بۆ ڕابردووی برادەرەكانی خۆیان نییە، سبەی چ وەفایەكیان بۆ هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات هەیە و چ زەمان هەیە نادەن بەسەریاندا و بارەگایان داناخەن؟


ئەوەی وەفای بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرەكانی خۆی نەبێت، هەرگیز وەفای بۆ خەڵك و پارت و گروپەكانی تر نابێت و خۆی بۆخۆی ئەمە مەسجێكە بۆ ئەوانی تریش ئەگەر قاچ خوار دانێن دەكەونە بەر هەڵمەتی كۆماندۆ.


ئەگەر ئەم بێدەنگییەی سلێمانی نەشێكت، دڵنیام دۆخی سلێمانی خراپتر دەبێت و سەرەی كۆی هێزەكانی تر دێت ( ئەگەر سێبەری خۆیان نەبن).


بەداخەوە ئێستا سلێمانی لە شاری ڕۆشنبیرییەوە بووە بارەگای سەربازی و كۆماندۆ.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار