zhyr

هاوڕێیانی گۆڕان خەریکی چین!

یەک هەفتە لەمەوپێش



شەماڵ عەبدولوەفا

هاوڵاتی

دەمە دەمی یەکلا کردنەوەی ململانێکانن بە ھەڵبژاردنی خانەو رێکخەر لەو ھاوکێشەیە تێنەگەیشتونن، کە ھەر لایەکیان بیبەنەوە ھەردولا دۆڕاون! چونکە گۆڕان خۆی لە لێواری دۆڕاندایە، گۆڕان بە دیاری کردنی خانەو ورێکخەر ھەڵناسێتەوە بەڵکو بە هەڵوێست لە ھەردوو حکومەت و گۆرینی گوتار و ھەڵوێستە لەسەر ھاوپەیمانێتییەکان و گەڕانەوە بۆ لای خەڵک ھەناسەیەک دەدات.

کەچی تازە بەتازە وەک حیزبە ناشرینە تەقلیدیە شەرقیەکان ھێز دەبەنە کۆبونەوە رەسمەکانیانەوە، کێلونی دەرگا دەگۆرن وماڵەکەیان جیا دەکەنەوە خۆ باشتر وایە بەرەی ماڵی کاک نەوشیروان مستەفا بەڕوونی و ئاشکرا بەبەرەکەی تر بلێن! فەرموون ئەم گردە بەجێ بھێڵن ئەمە ئەرزوو ئاوی ئێمەیەو ئێوە ھیچ مافێکتان بەسەریەوە نییە.

گۆڕان موڵکی باوکمان بووە و ئێستاش وەک موڵکایەتی کۆمپانیای وشە دێتەوە سەر ئێمە، باشترە لەوەی بەم ھەنگاوانە بەرەو ئەوە بچن دوای کلۆم کردنی یەکە یەکەی ژورەکان دەرگای سەرەکیشان لێ دابخەن و نەیەڵن ئەوەی لەگەڵتان نییە بۆی نییە داخلی گردی پیرۆز بێت !!!

لانی کەم بەشێوەیەکی نەرم و نیان و ئاشتیانە و مەدەنیانە دەریان بکەن و لەیەک جیاببنەوە، یەکێ لە کوڕەکانیش بکەنە رێکخەر و خانەیەکیش دیاری بکەن بە دڵ و دەستی خۆتان بێت خۆتان رزگار بکەن لەم سەر ئێشەیە.

 

 

ئێستا کاکە چیا ناتوانێت بێتە رێکخەر چونکە گەر بچێتە پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە ترسی لە دەرچون ھەیە! گەر دەریش چوو نیوەی دەنگەکان دێنێ!

ئێ بۆچی ئەوە بکات لە کاتێکدا ئەو خۆی بەمەرجەع و ئیمام دادەنێت.

 

زۆرینەی گۆڕان تەنھا نەک بە مەرجەعی نازانێت بەڵکو تەنھا بەکوڕی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفای دەزانێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار