یەكێتی ئەورپا: هیچ هێزێک ناتوانێت ناتانیاهۆ ڕابگرێت بە ئەمریكاشەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

جۆزیب بۆریل، بەرپرسی سیاسەتە دەرەكییەكانی یەكێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند،

بەداخەوە هیچ هێزێك نییە، بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشەوە بتوانێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رابگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئەنجامیدەدەین دروستكردنی تەواوی فشارە دیپلۆماسیەكانە بۆ راگرتنی ئاگربەست، بەڵام پێناچێت كەس توانای راگرتنی ناتانیاهۆی هەبێت، نە لە غە.ز.زە و لە كەرتی خۆرئاوادا.

وتیشی، پشتیوانی دەستپێشخەرییەكەی فەرەنساو ویلایەتە یەكگرتووەكانی دەکەین بۆ راگرتنی ئاگربەست بۆ ماوەی (21) رۆژ لە لوبنان، بەڵام ئیسرائیل بە چڕكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی لوبنان پشتگوێی خست.

ناتانیاهۆ راشكاو بوو لەوەی ئیسرائیلییەكان ناوەستن تا حزبوڵا وێران نەكەن، هاوشێوەی ئەو جەنگە نزیكەی ساڵێكە بەردەوامە لە كەرتی غە.ز.زە دژی بزوتنەوەی حە.ما.س.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار