zhyr

وەزارەتی دارایی: هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت

دوێنێ



وەزارەتی دارایی: هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت

هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ڕۆژی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت، هەروەها بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش بکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند "دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو مانگی ئاب لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگیرابوون، لە هەفتەی داهاتوودا، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت."

 

 

 هەروەها شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی راگەیێندراوەکە "بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تاوەکو مانگی ئاب ڕاگیرابوون، لە شاری بەغدان."

شاندەکە پێکهاتوون لە: رێباز عەباس، راوێژکاری وەزارەت، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، بە هاوکاریی فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی "لەو ماوەیەدا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە و لەسەر چوار خاڵ رێککەوتوون، کە ئەمانەن:

1- دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بڕی ٥٩٨ ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

 

2- لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە رۆژی هەینی (٤-١٠-٢٠٢٤) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند رۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

 

3- ڕوونکردنەوە و زانیاریی پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تاوەکو مانگی ئاب لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جیاواز ڕاگیرابوون، بە داتا و زانیاریی دروست و نووسراوی فەرمی، پێشکەشی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا و، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێن.

 

4- دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو مانگی ئاب راگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتوودا، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار