داهاتی هەفتەى ڕابردووى سلێمانى زیاتر لە ١١ ملیار دینار بووە
یەک مانگ لەمەوپێش
داهاتی هەفتەى ڕابردووى سلێمانى زیاتر لە ١١ ملیار دینار بووە
هاوڵاتی
ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەى ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، بەپێى ڕاگەیاندراوەکە لە ڕۆژى ٢٨ـی ئەیلولى ٢٠٢٤ تا ٤ـی تشرینى یەکەمى ٢٠٢٤، کۆى گشتیى داهاتى سلێمانى ١١ ملیار و ٧٧٦ ملیۆن و ٣٤٨ هەزار و ٥٩٥ دینار بووە.
هەروەها هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ٧٤%ـی ئەو بڕە نەختینەیی بووە و لە ٢٦%ـی دیکەشى بەشێوەى چەک و مقاسەیە بووە.
جێگاى ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی کەوتە کار و لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ماڵپەڕى شەفافییەتەوە ئاگادارى داهاتى ڕۆژانەى سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بن.
بابهتی پهیوهندیدار