عێراق بڕی ٩٩ ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەی شەنگال و نەینەوا تەرخانکرد
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، خەلەف شەنگالی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی ٩٩ ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەی شارەدێی شەنگال و پارێزگای نەینەوا تەرخانکرد.
دەشڵێت، گوژمەی یەکەمی ئەو بڕە پارەیە خەرجکراوە کە بۆ قەرەبووکردنەوەی شارەدێی شەنگال و پارێزگای نەینەوا تەرخانکراووە.
خەلەف شەنگالی ئەوەشی بخستۆتەڕوو، عێراق کاردەکات بۆ تەواوکردنی ئەو مامەڵانەی کە ماون بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی ئەولەویەت بدرێت بە شەنگال لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرخانکردنی ئەو پارەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شارەدێی شەنگال و ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێمی کوردستانە، بە ئامانجی گەڕانەوەیان زێدی خۆیان.
بابهتی پهیوهندیدار