چۆن کرا سەرۆککۆمار ؟

6 ساڵ لەمەوپێش



وەرگرتنەوەی بەرهەم ساڵح لەلایەن ماڵباتی تاڵەبانی چەند هۆکارێکی هەبوو،ئێران فشاری کرد بۆ ئەوەی یەکێتی لە نێوان وەلداش زاوایەکانی جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی جارێکی دیکە توشی بن بەست نەبێ،بە تایبەتی ترسیان لەوە هەبوو مەلا بەختیار ببێتە تاکە کاندید،بەرهەم ئامادەیی نیشان دابوو کە بەهەمان ڕێکەوتنی هێرۆ خان و دکتۆر فواد مەعسوم ڕازی بێت بە هەموو وردەکاریەکانیەوە،یەکێتی پیویستی بە بەرهەم هەبوو، بۆ ئەوەی گوومان لە سەر تەزویراتی هەڵبژاردنی دوازدەی ئایار لە کەرکوک نەهێڵێ و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی پێ لاواز بکا و لەبەر یەکیان هەڵوەشێنێتەوە.

لە کۆنگرەی داهاتووی یەکێتیدا ڕۆڵ و خزمەتەکانی بەرهەم ساڵح بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی زیاتر وەدیار دەکەوێت لە یەکلایی کردنەوەی پۆستی سکرتێری گشتی کە ئێستا لاهور و کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی شەڕی لەسەر دەکەن.

ئێران بۆ فشاری کرد ؟ جاری پێشوو بەرهەم ساڵح لە ڕکابەریەکەی لەگەڵ فواد مەعسوم زۆر هەوڵیدا ئێرانیەکان پاڵپشتی بکەن، بەڵام بەبێ هەبوونی پشتگیری بنەماڵەی تاڵەبانی ئەوە کارێکی نەکردە بوو،لەو کاتەوە بەرهەم ساڵح تێگەیشت کە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بە تاران تێدەپەڕێ بۆیە پێیەکی لەوێ هێشتەوە، لە دوای خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەریش دڵسۆزی و پێگیری خۆی بە ڕێنمایەکانی جەنەڕال قاسم سلێمانی نیشاندا،لە کارکردنی سەر سەختانەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان بە بیانووی دروست کردنی حکومەتی ئینقاز. ئێران و بەرهەم ساڵح لە سەر چ ڕێکەوتوون ؟

خاڵەکانی ڕێکەوتنی بەرهەم ساڵح و ئێران کە عەلی شەمخانی سەرپەرشتی کردووە و جەنەڕال قاسم سولەیمانی رێکی خستووە و بەشێک لە سەرکردە شیعە و سوونەکانی عێڕاق لێی ئاگادارن بەو شێوەیەیە: -

بەرهەم ساڵح پاڵپشتی لەو هەوڵانە بکات کە دوای دروست بوونی حکومەتی نوێی عێڕاق بۆ ناچارکردنی ئەمریکا بە کشاندنەوەی سەربازانی لە عێڕاق لە ناو پەڕلەمان لەلایەن پەڕلەمانتارانی عەرەب دەست پێدەکا. - یەکێتی و بەرهەم ساڵح پاڵپشتی لە ژیاندنەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە بکەن کە لە سەردەمی نوری مالیکیەوە لە پەڕلەمانی عێڕاق بە نهێنی کاری بۆ دەکرا بە کۆکردنەوەی هەموو پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کامپێکدا کۆبکرێنەوە،بەهەمان شێوەی موجاهیدنی خەلق و دواتر بە دروست کردنی فشار لە سەریان لە ڕێگای هێڕشی سەربازی بۆ سەریان هەروەها لە ڕێگای سوکایەتی پێکردن و زەحمەت کردنی جولەیان و ژیانیان ناچار بکرێن ڕوو لە وڵاتی سێ یەم بکەن.

- لە یەکلایی کردنەوەی کێشەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەم ساڵح پاڵپشتی لە هەڵوێستەکانی بەغدا بکا بە ناوی پاراستنی دەستوور،ڕەنگە ئەو کارە لە ڕێگای دادگای باڵا و بە هاوکاری بەرهەم یەکلایی بکرێتەوە.

- پاڵپشتی کردن بۆ گۆڕینی چەند مادەیەکی دەستووری هەمیشەیی عێڕاق یان هەموارکردنەوەی هەندێکیان بە شێوەیەک کە ڕێگری لە مافی خەڵکی باشوری کوردستان بکرێ لە سەربەخۆ بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار