ڕاپۆرتێکی زانستی سەبارەت بە ئامێرەکانی هەژمارکردنی دەنگەکان
4 هەفتە لەمەوپێش
بەختیار ئەمین
پێشەکی:
ئامانج لە نوسینی ڕاپۆرتە تەنها خستنەڕوی زانیاریە دەربارەی ئەو ئامێرانەی کە لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا بەکار دەهێنرێن.
تێبینی :ئەم ڕاپۆرتە بۆ هیچ لایەنێکی تایبەت ئامادەنەکراوە.
چوارەمین هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا. هەڵبژاردنێک تەواو جیاواز لە مێژووی ئەو ووڵاتەدا، جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، چونکە لەو هەڵبژاردنەدا بۆیەکەم جار پرۆسەی هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەران لە ڕێگای ئامێری ئەلیکترۆنیەوە ئەنجامدرا. ئەو ئامێرەی کە نوسەرانی ڕاپۆرتی ڕێخراوی نیودەوڵەتی بۆ دەنگدان کاثرینا و هاوڕێکانی بە ئامێر فێڵبازەکە ناوی دەبەن (١). هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لە بواری بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنیدا نەبوو، بەڵام ڕیسکێکی گەورەی کرد بە دەنگی دەنگدەرانی کورد و عەرەبەوە، ئەوەبوو دەرکەوت کە ئەنجامی هەژمارکردنی زۆربەی سندوقەکان پەسەند نەبوون.
ئامێری ئەلیکترۆنی هەژماکردنی دەنگ (Electronic Vote Counting Machine)
ئەم ئامێرە بەکاردەهێنرێت بۆ هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەر لەبری هەژمارکردنی دەنگەکان بە دەست ، ئامانجی ئەم ئامێرە خێرا هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەران و لەبری هەژمارکردن بە دەست . نرخی ئەم ئامێرە لەنێوان (١٣٠٠ بۆ ١٣٥٠) دۆلاری ئەمریکیە (ماڵپەڕەی میرو سیستمی کۆری). چەندین جۆری ئامێری ئەلیکترۆنی هەژماکردنی دەنگی دەنگدەر هەن، ئەو ئامێرەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ی عێراقدا بەکارهات لەجۆری PCOS بە (Polling Station Count Optimal Scanner -PCOS) بوو. لەڕوی ثیۆریەوە و داراییەوە ئەم ئامێرانە کات و پارەیەکی زۆر دەگێڕنەوە بۆ کۆمیسۆن، بەتایبەت لەکاتی هەژماکردنی دەنگی ملیۆنان دەنگدەر، وە بەپێچەوانە بەکارهێنانی مەترسی زیاترە لە سودەکانی.
ڕێگاکانی هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەر بە ئامێری ئەلیکترۆنی
بەگشتی دەنگی دەنگدەر دەکرێت بە دوو ڕێگا هەژمار بکرێت بەم ئامێرە ئەلیکترۆنیانە:
ڕێگای یەکەم
خوێندنەوەی دەنگی دەنگدەرە بە ڕاستەوخۆ، وە گواستنەوەی سەرجەم داتاکانە بۆ نێو سێرڤەری کۆمسیۆن لەو کاتەی کە دەنگدەر وەرەقەی دەنگدانەکەی دەخاتە نێو سندوقی دەنگدانەوە. ئەگەر داتاکان بەڕێگای نێتۆرکێی سکویەر بگوازرێنەوە، ئەوا ئەم ڕێگایەیان باشترین ڕێگەیە بۆ هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەر، چونکە لەگەڵ تۆمارکردنی دەنگی دەنگدەر لەناو سێرڤەری کۆمیسۆندا هیچ کەس توانای گۆڕینی ئەو داتایانەی نیە. بەڵام زۆر گرنگە ئەم سێرڤەرانە لە جێگا و دەستی ئەمیندا بن.
ڕێگای دووەم
ئەو ڕێگایەیە کە دەنگی دەنگدەرە لەنێو فلاش میمۆری ئامێرەکاندا تۆماردەکرێت یان هەڵدەگیردرێ، دەنگە هەژمارکراوەکان سەرجەمیان لەنێوان مێمۆری ئامێرەکەدا داخڵ دەکرێت لەبەری بەڕاستەوخۆ داخڵی سێرڤەری کۆمیسۆن بکرێ. هەروەکو ئاشکرایە وە لەراپۆرتی (The Sentry) یشدا هاتوە ئەگەر بە ووریایەوە چاودێری ئەم پرۆسەیە نەکرێت ئەوا کەس یان لایەنی مەبەست دەتوانێت ئاڵوگۆڕ یان دەستکاری داتای ناو فالاش میمۆریەکان بکات.
لە ڕوی زانستیەوە هەردوو پرۆسەکە کێشەی سکیورتیان هەیە دەتوانرێت هاک بکرێن و داتاکان دەستکاری بکرێن یان ئاڵوگۆڕیان پێ بکرێ، بۆیە دەبێت زۆر بە ووریاوە ئەم ئامێرانە بەکاربهێندرێن لەکاتی هەڵبژاردندا. بە پێویستی نازانم لەم نوسینەدا شێوازەکانی هاککردن یان تەزویرکردنی دەنگی دەنگدەر ڕونبکەمەوە هەروەک لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەردوو ووڵاتی عێراق و کۆنگۆدا ڕویاندا.
کۆمپانیای میرو سیستم کێیە (Miru Systems Co)
کۆمپانیای میرو سیستیم لەساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە، ئۆفیس سەرەکی لە ووڵاتای کۆریای باشورە. چەند ئۆفیسێکی لەووڵاتان هەیە و لەلایەن (Ken Cho) سەرپەرشتی دەکرێت. لە ماڵپەڕەی سەرەکی کۆمپانیاکەدا هاتوە کۆمپانیاکە توانای دابینکردنی سەرجەم ئامێڕە ئەلیکترۆنیەکانی هەڵبژاردنی هەیە (ئەوەی جێگای سەرنجە، نەنوسراوە کێ ئەم ئامێرانە دروست دەکات؟). هەروەها ئەوەی جێگای پرسیاریشە کە زانیاریەکی زۆرکەم لەنێو ماڵپەڕەی کۆمپانیاکەدا هەیە. لە بەدادواچونێک لەسەر ئەو ئامێرانە، چالاکەوانێکی ووڵاتی کۆنگۆ کە دانیشتوی ووڵاتی کۆریای باشور کە ناوی (Bwelungu Nombi Henry)، سکرتێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کۆریای باشور بە ڕۆژنامەی (koreaherald) ڕادەگەیەنێت کە کین چۆ بەڕێوبەری کۆمپانیای میرو سیستم تێوە گلاوە لەچەند کەسێکی گەندەڵی (٤) .
مێژووی کۆمپانای میرو سیستمی کۆری لەگەڵ هەڵبژاردنی ووڵاتاندا
بۆیەکەم جار ئامێری (PCOS) لەهەڵبژاردنی ٢٠١٦ی ووڵاتی قیرقستاندا بەکارهێنرا بۆ هەڵبژاردنی دەنگی دەنگدەرانی ئەو ووڵاتە. لەهەمان ساڵدا کۆمپانیاکە هەوڵدەدات بۆندێک لەگەڵ ووڵاتی ئەرجەنتین ئیمزا بکات بۆ دابینکردنی ئامێری ئەلیکترۆنی هەژماکردنی دەنگی دەنگدەرانی ئەو ووڵاتە، بەڵام سەرکەوتوو نابێت، چونکە چەند توێژەرێک و شارەزایەکی بواری ئەلیکترۆنی ووڵاتی ئەرجەنتین مەترسی بەکارهێنانی ئامێرەکانی کۆمپانیای میرو سیستم دەدەن بەکاربەدەستانی ووڵاتەکەیان. لەمانگی ٣ ی ٢٠١٧ کۆمپانیای میرو سیستمی کۆری و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئامادەبوونی سەفیری عێراق لە کۆریا کۆدەبنەوە بۆ مەبەستی ئامادەکاری و ئیمزاکردنی کڕینی ئەم ئامێرانە بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تاوەکو لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی عێراقیدا بەکاریان بهێنن (سەرچاوە، ماڵپەڕەی میرو سیستمی کۆری و ماڵپەڕەی ڕویتەرز). دواتر ووڵاتی کۆنگۆ بۆ هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ واتە ٧ مانگ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ١٠٥ هەزار ئامێری هەژمارکردنی دەنگدان بە بڕی ١٣٠ ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیای میرو سیستمی کۆری دەکڕێت .
ئەزمونی کۆنگۆ و عێراق لەگەڵ سندوقە فێڵبازەکەی کۆمپانیا کۆریەکەدا
لەبەرواری ٩ی پێنجی ٢٠١٨ ، واتە ٣ ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیوانی ڕەقابەی مالی ڕاپۆرتێک ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و چەند پرسیارێک دەورژێنت لەسەر بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی هەژماکردنی دەنگدان, کۆپی بۆندی ئیمزاکراو لەنێوان کۆمپانیاکە و کۆمسیۆن وە هەروەها ڕاپۆرتی شیکاری ئامێرەکانی کۆمپانیا کۆریەکە(ماڵپەڕەی ڕویتەرز). بەپێی دیوانی ڕەقابەی مالی عێراق ڕاپۆرتەکەیان وەڵام نەدراوەتەوە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە.
چەند ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنەکەی عێراق، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پەیوەندی بەکۆمپانیا کۆریەکەوە دەکەن بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئامێرەکانی کۆمپانیای میرو سیستمی کۆری، دواتر لەسەر داوای کۆمسیۆن تیمێکی ٥ کەسی ڕەوانەی عێراق دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە تەزویرکردنی دەنگی دەنگدەران، لەئەنجامدا بەڕێوبەری کۆمپانیاکە ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ پرۆسەیەکی هاکین ئەنجام درابێت بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدات و هۆکاری جیاوازی دەنگەکان ڕون بکاتەوە. هەروەها لەوەڵامی نامەی سەفیری عێراق لە ووڵاتی کۆریا بۆ ڕەقابەی مالیی عێراقی ناردوە لەهەمان ساڵدا دەڵێت " کۆمپانیای میرو ئەو ئامێرانەی تەنها پێکەوە دەبەستێتەوە و دروستیان ناکات".
بێگومان ووڵاتی کۆنگۆش هاوشێوەی عێراق ئەزمونی تاڵی هەیە لەگەڵ ئامێرەکانی کۆمپانیای میرو سیستمی کۆری. دوابەدوای بڵاوبونەوەی بەکارهێنانی ئامێڕی ئەلیکترۆنی هەژماکردنی دەنگی دەنگدەران، چالاکەوانان و ڕێخراوە ناحکومیەکان لەچەندین ووڵاتەوە دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچۆن لەسەر ئەم بابەتە، یەکێک لە ڕێخراوە ناحکومیەکانی ئەمریکا کە بارەگاکەی لە واشنتنە بەناوی (The Sentry ) ڕاپۆرتێکی ووردی لەمانگی ٦ ی ٢٠١٨ بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بە مەترسیەکانی بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە دەکات لە گەڵ ئاماژەدان بە ئەزموونی ووڵاتانی ئەرجەنتین و عێراق (<<).
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە کۆپیەکی چۆنیەتی بەکارهێنان و تایبەتمەندی ئەو ئامێرانەوە دەکات کە کۆمپانیاکە پێشکەشی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی کۆنگۆی کردبوو ، هەروەها باس لەچۆنیەتی لێکۆڵینەوەی بەڕێوبەری ڕێخراوی واشتنتۆن بۆ دیموکراسی و تەکنەلۆجیا دەکات لە مەترسی بەکارهێنانی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی کۆنگۆ.
) بۆ شەفافیەت ڕاپۆرتێکی وورد لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی کۆمپانیای سیرو سیستمی کۆری ئامادە دەکات، ووڵاتی کۆنگۆ دوای ئەوەی ئامێرەکان دەکڕێت بۆی دەرکەوێت کە ئەم ئامێرانە هەمان ئەو ئامێرانەن کە کۆمپانیا کۆریەکە بۆ هەڵبژاردنی ووڵاتی ئەرجەنتینی دیزان کردوە.
نیکی هەیلی سەفیری یوئێن لە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دا لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەرانی کۆنگۆ،
لەنامەیەکدا بۆ واشتن پۆست لەلایەن سەرپەرشتیاری کۆمپانیاکەوە دەڵێت " بەرهەم هێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی هەژمارکرردنی دەنگدان وەستاوە"
لە لاپەڕەی ٢٣ ی ڕاپۆرتەکەی کاثرینا و هاوڕێکانی لەسەر سایبەرسکیورتی هەڵبژاردن ئامادەیانکردوە و مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ئاماژە بەم دێڕەکراوە "کۆمیسۆنی هەڵبژاردنی کۆریا دەڵێت ئەو ئامێرانە گونجاو نین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ووڵاتی کۆنگۆ "
کۆتایی
وهكو لهسهرم سەرچاوە ڕهسمیهكاندا ئاماژهی پیكراوه تاوهكو ئیستا زیاتر له ٢٠ ووڵاتی پیشكهوتووی وهكو بهریتانیا، ئهڵمانیا و ئهمریكا كه شانازی بهداهینانی زانستی تهكنهلۆجیا و ئهلكترۆنیهوه دەکەن. بهڵام بەکارهێنانی ئهم جۆره ئامیرانه و دهنگدانی ئهلكترۆنی لە ووڵاتەکانیاندا ڕهت دهكهنهوه. پهرلهمانی یهكیتی ئهوروپاش دوای لیكۆڵینهوهیهكی ووردی زانستی له بواری تهكنهلۆجیا كه خۆی له ٥٠٠ پهڕهدا ئهبینتهوه، ئهم ئامیرانه به گونجاو نازانی و لهههمان كاتیشدا پشتگیری دهنگدانی ئهلكترۆنی ناكات. پهرلهمانی یهكیتی ئهوروپا به ڕوونی ئاماژهی به خراپ بهكار هینانی ئامیری ئهلیكترۆنی دهنگدان داوه ههروهكو له لاپهڕه ٣٥٥ نوسراوه دهنگدانی ئهلیكترۆنی ههرگیز ناگاته ئهو ئاسته سكویرتیه كه پشتی پی ببهسریت، ههموو كات هاكهرهكان ڕیگایهك ئهدۆزنهوه بۆ كۆنترۆڵ كردن یان داخڵ بوونی سیستمهكهوه.
The opponents of e-voting say that I-voting will never reach an acceptable level of security and reliability, as hackers will always find ways to manipulate/Control the system )European Union Report Page 355,
لهههمان كاتیشدا سهرچاوه زانستیهكان و كهسانی پسپۆڕی سایبهر سكیوریتی ئاماژه بۆ ئهكهن تاوهكو ئهمڕۆ هیچ دهزگایهكی بهناوبانگی جیهانی نهیتوانیوه كه گهرهنتی لایهنی سیكوریتی سهد له سهد بكات بۆ هیچ ئامیریكی ئهلیكترۆنی یان ئهو سۆفتویرانهی (پرۆگرامانهی) كه لهسهر ئامیره ئهلكترۆنیهكان كارهكهن
ئەو ئامێرانەی کە حکومەتی عێراق لەکۆمپانیای میروی کۆری کڕیوە گە
بەداخەوە پەرلەمانی عێراق هەمان میکانیزم و هەمان ئامێری پەسەند کرد بۆ هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق. ئێستا لەزۆر ووڵات بەم ئامێرانە دەوترێت سندوقە درۆزنە کۆریەکە. لەزۆر ووڵات ئەم پرۆسەیە پەسەند نیە بەهۆی کێشەی سکیوریتی ئەم ئامێرانەوە (١-٤)
سەرچاوەکان
1 https://www.reuters.com/article/us-iraq-election-exclusive/exclusive-iraq-election-commission-ignored-warnings-over-voting-machines-document-idUSKBN1KQ0CG
2. https://cdn.thesentry.org/wp-
3. content/uploads/2018/06/DRCelections_SentryAlert_June2018_0619.pdf
4. https://cdt.org/insights/new-voting-system-vulnerabilities-in-congo/
5. http://www.koreaherald.com/view.php?ud=20180810000001
6. https://www.bbc.co.uk/news/world-africa-46555444
7. http://www.koreaherald.com/view.php?ud=20180810000001 (4)