بۆچی لە کاتی خەمۆکیدا پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە؟
پەیوەندی خەمۆکی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
9 كاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی لە کاتی خەمۆکیدا پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە؟
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی کالیفۆڕنیای سان فرانسیسکۆ، پەیوەندییەکی نوێ لەنێوان خەمۆکی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ئاشکرا دەکات، ئەم توێژینەوە سەرنجڕاکێشە، دەکرێ لە دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ خەمۆکی یارمەتیدەرمان بێت.
لە ماوەی حەوت مانگدا، داتای 20,880 کەس لە 106 وڵاتدا کۆکراوەتەوە و خراونەتە بەر تاقیکردنەوە. بەگوێرەی توێژینەوەکە، هەندێک کەس لە کاتی خەمۆکیدا پلەی گەرمی لەشیان بەرزترە لە کەسانی تر
ئەمە یەکێکە لە گرنگترین توێژینەوەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا، چونکە توێژینەوەکانی پێشوو وەک پێویست نموونە و داتای وردییان لەخۆ نەگرتبوو. ئەم توێژینەوەیە دەکرێ ڕێ بۆ چەندان توێژینەی تر خۆش بکات
ئاشلی مەیسن، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە و پرۆفیسۆری یاریدەدەری پزیشکی بۆ زانستی دەمار لە زانکۆی کالیفۆرنیا سانفرانسیسکۆ دەڵێت ئەنجامەکان تیشک دەخەنە سەر چۆنیەتی کارکردنی شێوازێکی نوێی چارەسەری خەمۆکی. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی بانیۆی گەرم یان ساونا دەبنە هۆی کەمکردنەوەی خەمۆکی، ئەمەش لە ڕێگەی ئارەقکردنەوە و هاندانی جەستە بۆ ساردبوونەوە.
ماسۆن، بۆ تەندروستی تەواوکەر کە دەروون ناسە لە سەنتەری UCSF Osher دەڵێت: "مایەی سەرسوڕمانە کە پلەی گەرمی لەش لە ئاوی گەرمدا زیاتر لەوە دا دەبەزێت کە مرۆڤ ڕاستەوخۆ لە گۆمێکی سەهۆڵاودا مەلە بکات ، چی دەبێ ئەگەر بتوانین بەدواداچوونی ورد بۆ پلەی گەرمی لەشی کەسانی تووشبوو بە خەمۆکی بکەین و بەمەش چارەسەرێکیان بۆ بدۆزینەوە؟"
ماسون دەڵێت: "بەگوێرەی زانیارییەکانمان ئەمە گرنگترین توێژینەوە بووە، بۆ لێکۆڵینەوە و شیکارکردنی پەیوەندیی نێوان خەمۆکی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی رێژەی خەمۆکی لە ئەمریکا، ئێمە دڵخۆشین کە دەکرێ لەڕێی ئەم توێژینەوەیە بگەینە هەندێک چارەسەریی نوێ بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی خەمۆکی.