كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ريى‌ بۆ هاوڵاتی: ئێمە سوورین لەسەر بایكۆتكردنی پەرلەمان

9 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ريى‌

- بایكۆتكردنی‌ په‌رله‌مان بڕیاری‌ كۆتایی كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری-یه‌.

- ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دیزاین كراوه‌ و ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ مافی‌ خۆمان نییه‌

 

 

كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ رایگەیاند هەرچەندە پارتی نیگەرانی دەربڕیوە لە كشانەوەمان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر بڕیارەكەمان.

محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند پارتی شاندێكی باڵای ناردووە بۆ لای عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە بڕیاری كشانەوەمان لە پەرلەمانی هەرێم.

وتيشى: سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵ‌ بۆی‌ روونكردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ساخته‌كاریمان لێكراوه‌ و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دیزاین كراوه‌ و ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ مافی‌ خۆمان نییه‌، به‌ڵگه‌یه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ و تانه‌مان له‌ ئه‌نجامه‌كان داوه‌ و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه‌ بۆیه‌ ناچاربووین ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ وه‌ربگرین و بایكۆتی‌ په‌رله‌مان بكه‌ین.

ئاشكراشیكرد كه‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵ‌ به‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ پارتی‌ راگه‌یاندووه‌‌ بایكۆتكردنی‌ په‌رله‌مان بڕیاری‌ كۆتایی كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری-یه‌ و سوورن لەسەر بڕیارەكەیان.

كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كه‌ له هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سێ‌ كورسی‌ به‌ده‌ستهێناوه،‌ بڕیاریداوه‌ به‌شداری‌ په‌رله‌مانی نوێ نه‌كات و بكشێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار