ئەو پیاوەی نەیهێشت دوو ژن ببنە سەرۆک

هونەر تۆفیق

2 هەفتە لەمەوپێش



ئەو پیاوەی نەیهێشت دوو ژن ببنە سەرۆک

 

هونەر تۆفیق

 

هێلاری و هاریس هەردوو ژنە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ترەمپی کۆماریدا دۆڕان

کەروفیلەکەی ئەمریکا، دیموکرات و کۆماریەکان، مێژوویەکی سەیریان هەیە .

دیموکراتەکان لە ساڵی ١٨٢٨ی دامەزراندنییەوە ، پێچەوانەی ئێستایان، بەرەیەکی محافزکاری دژ بە نوێگەری بوون لە ئەمریکادا و لایەنگرەکانی خاوەن زەویوزارە کشتوکاڵیەکان بوون کە کۆیلە ئەفریقیەکانیان بەکاردەهێنا .

کۆماریەکانیش پێچەوانەی موحافزکاریی ئێستایان، لە دامەزراندنیانەوە لە ساڵی ١٨٥٤دا، بەرەیەکی نوێخوازی دژ بە کۆنەپارێزی دیموکراتەکان بوون و لایەنگرەکانیان ئەو سەرمایەدارە پیشەسازیانەبوون کە دەیانویست ئەمریکا ببێتە دەوڵەتێکی پیشەسازی مۆدێرن و دژ بە کۆیلایەتی بوون لە ئەمریکادا.

دیموکراتەکان کە لەم سەردەمەدا بە ئاشتیخوازتر لە کۆماریەکان دەناسرێنەوە، لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەمریکا بەشداری لە هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا کردووە .

ویڵسن ١٩١٢-١٩١٦ و رۆزفێڵت ١٩٣٢-١٩٤٤ دا.

کارەساتبارترین جەنگی ئەمریکیش لە ڤێتنامدا هەر لەسەردەمی حوکمی دیموکراتەکان کیندی و جونسن لە نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٧٠ دا بوو.

بەرەی موحافزکاری دیموکراتەکان و نوێخوازی کۆمارییەکان تا شەستەکانی سەدەی ڕابردوو وەک خۆی مایەوە. تاوەکو چالاکبوونی بزوتنەوەی مافی مەدەنی لەدژی ئاپارتاید و یاسای جیاکاری ڕەگەزی لەنێوان سپی پێست و ڕەشپێستەکاندا.

لەو سەردەمەدا دیموکراتەکان پشتیوانییان لەو بزوتنەوەیە دەکرد و سپی پێستەکان کە زۆرینەیان نیشتەجێی ولایەتە باکووریەکان بوون دژ بە ڕیفرۆمەکان بوون لە یاسای مەدەنی وڵاتەکەدا بکرێت

بەوەش باشوورییەکان کە زۆرینەیان  ڕەش پێستەکان بوون، بوونە لایەنگری دیموکراتەکان و لە ئیمتدادی ئەو بزوتنەوەیەدا دیموکراتەکان وەک بەرەی ئازادیخواز و مافی ژنان و ڕەگەز و جێندەر جێگیربوون و کۆماریەکانیش بوونە بەرەی دژە جێندەر .

بردنەوەیەکەی ترەمپیش لە جەنگی هەڵبژاردنی دژ بەهەردوو کاندیدە ژنەکەی کۆماریەکاندا، جگە لە بردنەوەی کۆشکی سپی، بردنەوەیانە لەو ئایدیۆلۆژیا کۆنزەرڤاتیفانەی دەیانەوێت خێزان و کۆمەڵگە بە نەریتەکانی خۆیەوە بپارێزن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار