بۆچی بانكی رافیدەین و ناونیشانی پۆستهكه بانکی رەشیدیش گرێبەست لەگەڵ "هەژماری من" دا بكەن، نابێتە تەوتین؟
د. کاروان حەمەساڵح
2 هەفتە لەمەوپێش
بۆچی بانكی رافیدەین و بانکی رەشیدیش گرێبەست لەگەڵ "هەژماری من" دا بكەن، نابێتە تەوتین؟
د. كاروان حەمەساڵح
جیاوازی سەرەكی هەژماری من و توطین زۆرە لە رووی سیاسی و لە رووی ئابوری و دارایی و تەكنیكییەوە، ئەگەر چی هاتنە ناوەوەی بانقی "تی بی ئای" پێش ئەوەی پرسێكی دارایی بێت، پرسێكی سیاسیە!
بەڵام بۆ ئێستا، ئەوەی لای مووچەخۆرانی هەرێم گرنگە، پرسە داراییەكەیە و ئەوەیە لە كاتی خۆیدا مووچە وەربگرن. ئێستا ئەو جیاوازیە گەورە چیە كە پێویستە باسی بكەین و هاتنە ناوەی هەر بانقێكیتر بۆ ناو هەژماری من، جگە لە پشتیوانی سیاسی، لە رووی تەكنیكی و پێناسەوە "هەژماری من" ناكات بە "توطین"؟
لە توطین كە لیستی موچە لە هەرێمەوە دەگات بە وەزارەتی دارایی عێراق، راستەوخۆ وەزارەت تەمویلی بانقەكان دەكات بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشینانی هەرێم وەك هەر هاوڵاتیەكی عێراقیی باشور و ناوەڕاست.
بەڵام لە هەژماری من؛ كاتێك لیستی مووچە دەگات بە "وەزارەتی دارایی عێراق"، ئەویش پارەی كاش دەبێت بنێرێت بۆ "وەزارەتی دارایی هەرێم"، وەزارەتی دارایی هەرێمیش تەمویلی بانقەكانی ناو هەرێم دەكات كە حساب بانقیان بۆ مووچە خۆرانی هەرێم كردۆتەوە ( ئیتر تی بی ئای بێت، رەشید بێت یان هەر بانقێك). پاشان ئەو بانقانە دەست دەكەن بە پێدای مووچە.
كەواتە لە توطین دوو شتی تێدا نییە:
۱ـ پارەی كاش بۆ هەرێم
۲ـ وەزارەتی دارایی هەرێم
لە كۆتایدا؛ بە هیواین مووچەی مانگی ۱۱ و ۱۲ ی مووچەخۆران نەفەوتێن تا لایكەمی وەزارەت دارایی هەرێم بڵێ من لە سالی رابردوو ناچم!