کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەینێ بەفر دەبارێت
پێشبینی بەفربارین
4 ڕۆژ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
كەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت: ئەگەر هەیە سبەینێ لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك بەفر ببارێت و لە سلێمانیش باران و هەورەتریشقە دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران لەهەندێ ناوچە شاخاوییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم، هاوكات پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە.
سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارانبارین لەكاتەكانی شەودا لەپارێزگای دهۆك و ئەگەری بەفربارین لەهەندێ ناوچە شاخاوییەكانی هەروەها بارینی باران و هەورە تریشقە لەهەندێ ناوچەكانی گەرمیان و هەڵەبجەو باشووری شاری سلێمانی.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆك : ٢١ پلەی سیلیزی
كەركوك : ٢٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٥ پلەی سیلیزی