ئەمڕۆ سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
سەرژمێریی لە عێراق دەستپێدەکات
4 ڕۆژ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و هەر کارمەندێکیش تەنیا بۆ پرسیارە بنەڕەتیەکان و تۆمارکردنی ئەندامانی خێزان لە هەر ماڵێک 40 خولەک کاتی دەوێت.
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند، تەنها وەڵامدانەوەی پرسیارە بنەڕەتیەکان کە بریتین لە ژمارەی ئەندامانی خێزان، ناویان، تەمەنیان، پەیوەندییان لەگەڵ سەرۆکی خێزانەکە، 40 خولەکی دەوێت و خێزانەکان سەرپشکن لەوەی لە کوێ وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە خۆیان بڕیار دەدەن کارمەندەکان ببەنە ماڵەوە یان هەر لەبەر دەرگا وەڵامیان بدەنەوە.
دەشڵێت:”ئەگەر کەسێک لە ماڵەوە نەبوو دەبێت بەڵگەنامەیەکی وەک کارتی نیشتیمانی پاسپۆرت یان رەگەزنامەی لە ماڵەوە جێهێشتبێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنن و ناوی تۆمار بکەن، ئەگەریش ئەوانەی لە ماڵەوە نەبوو ئەوە دوای قەدەغەی هاتوچۆ جارێکی دیکە سەردانی ئەو ماڵە دەکرێتەوە و ئەگەر کەسەکە گەڕابووەوە تۆماری دەکەن.
هەروەها بۆ دڵنیابوونەوە و چێککردنەوە لە پرۆسەی زانیارییەکان رۆژی 20 و 21 ئەم مانگە قەدەغەی گشتی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت.