بهرپرسێكى باڵاى حكومهت مهترسییهك ئاشكرادهكات
هۆشداری بەرپرسێکی باڵا لەبارەی سەرژمێرییەوە
4 ڕۆژ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
بهرپرسێكى باڵاى حكومهتى ههرێم ڕایدهگهیهنێت، "دۆخی ناوچەی مادەی 140 لەڕوی کۆمەڵایەتیی، سیاسی، ئابوری، ئەمنییو سەربازییەوە ئاسایی نەبوەتەوە"، دهشڵێت:"پێویست بوو سەرژمێریی تێدا دوابخرایە".
فەهەمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، "ئەو داواکارییە سەبارەت مەترسیی سەرژمێرییو دواخستنی هەمان بوو، ئێستا چوەتە قۆناغێکی دیکەوە".
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە دەڵێت:"وەکو دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەسەرەتاوە بەیاننامەیەکمان دەرکرد، کە تائەوکاتەی مادەی 140 جێبەجێدەکرێت، یاخود لانی کەم، هەندێک لەبنەماکانی مادەی 140 جێبەجێدەکرێت، سەرژمێریی دوابخرێت، بەڵام ئەم ئامانجەمان نەهاتەدی".
دەشڵێت:"ئێمە ناوچەگەلێکی زۆرمان هەیە بەگوێرهى دەستور، بەدەق ئاماژەی پێدەکرێت، بڕگەیەک هەیە لەناو ماددەکەدا دەڵێت، ئەو ناوچانەی ئاسایی نەبوەتەوە، لەڕوی کۆمەڵایەتیی، سیاسی، ئابوری، ئەمنییو سەربازیی ئاسایی نییە، پێویستە سەرژمێریی تێدا دوابخرێتو نەکرێت تائهوكاتهى ئەو مادانە جێبەجێدەکرێن".
بهوتهى فەهمی بورهان، "دەبێت ئێمە کاربکەین بۆ ئەو بۆشاییەی دروستدەبێت، یان ئەو دیوە ناڕونەی کە هەیە، ئێمە هەستمان بەنیگەرانییەکان کردوە، بۆیە دەمانەوێت ئەم بۆشاییە کەمبکەینەوە، ئێستاش هەمان نیگەرانیی جارانمان هەیە بەپێچەوانەشەوە هەندێک حاڵەت زیادیکردوە، ئێمە ناڵێین ئەم سەرژمێرییەی دەکرێت بۆ دوو بەیانی کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەردەکەوێت؛ ئێمە دەڵێن حکومەتەکەی سودانی حکومەتێکی ئەرێنییەو پەیوەندییەکی تەندروستی هەبوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمو سهركردایهتى سیاسی کورددا".
جهختیشدهكاتهوه، "ڕەنگە ئێمە ئەوە قبوڵبکەین ئەم سەرژمێرییە لەناو حکومەتەکەی سودانی بۆ مەرامی سیاسی بەکارنایەت، بەڵام بەستنەوەی کەرکوکو خانەقینو شنگال، بەکاتێکی دیاریکراوەوە، نۆرماڵە، بۆیە نیگەرانییەکانی ئێمە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو یاخود 10 ساڵی داهاتوە".
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە رێنماییەکانی خۆیدا، ئەو بەڵگەنامانەی ڕاگەیاندووە کە لە کاتی سەرژمێریدا پێویستە خەڵک ئامادەیان بکات.
دەستەی ئامار دەڵێت: پێويسته لهم ماوهيهدا (واته: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ى مانگى 11)، كارتى نيشتيمانيى ئهندامانى خێزان یان (ناسنامەی باری کەسێتی و هاووڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نییە) و كۆبۆنى خۆراكى خێزان بهردهست بن، چونكه له كاتى سهردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانيارييهكان لێيان داوا دهكات."
دەشڵێت: "هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێوەیەکی کاتی بە هۆی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپییەکەی ئەو کەسە هەبێ، تاکوو زانیارییەکانی لەگەڵ خێزانەکەی بنووسرێ."
بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی ڕابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تەیف سامی، وەزیری دارایی راسپاردووە مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکات و رێکارەکانی ناردنی تەواوبکرێت.
نزیکەی دوو هەفتە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی تێبینی لەسەر لیستی مووچە تائێستا بەغدا پارەی بۆ مووچەی مانگی 10 نەناردووە.