بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 298 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق

5 مانگ لەمەوپێش



ئامادەکردنی: هاوڵاتی


بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 298 ملیۆن و 883 هەزار 614 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە 19 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 298 ملیۆن و 883 هەزار و 614 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە 19 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و 279  ملیۆن و 583 هەزار و 616 دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 250 دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار