نێچیرڤان بارزانی: تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌

تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌

4 ڕۆژ لەمەوپێش



ئامادەکردنی: هاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خورماتو رایده‌گه‌یه‌نێت، "تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌كات".

نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قوڵم ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌مڕۆی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی سنوری خورماتو ده‌كه‌م كه‌ له‌ كاتی ئه‌ركدا و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبیلی لیوایه‌كی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا‌، سێ پله‌دار شه‌هید بون، له‌ خوای مه‌زن داواكارم گیانیان به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موان ببه‌خشێت، هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیوای سه‌لامه‌تی و زو چاكبونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین"هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق ده‌كاتنێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، "ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌كات، بۆیه‌ جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ و تێكشكاندنی تیرۆرستان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار