لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌رێم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

پەیامی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هاوڵاتیان
5 مانگ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، له ئه‌مڕۆوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان بۆئه‌وه‌ی له ڕۆژانی 17 تاوه‌كو 19ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 له سه‌رژمێری تۆمار بكرێن و له ڕۆژانی 20-21یش مانگیشدا داتاكانیان پشت ڕاستبكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و به ئاماده‌بونی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانان، كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای ئه‌منی تایبه‌ت به ئاماده‌كاری ئیداری و ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ڕێوه‌چو.باس له بایه‌خ و گرنگی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی كراله كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له بایه‌خ و گرنگی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی كرا و هانی هه‌مو هاوڵاتیان درا كه به ئاماده‌بون له ماڵه‌وه به ڕاستی و دروستی داتاكانی خۆیان له‌و پرۆسه‌یه تۆمار بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هاونیشتیمانیانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه به ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ناسراون،داوا له هاوڵاتیان كرا، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن شوێنی مانه‌وه دابین بكه‌ن، له ئه‌مڕۆوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، داوا له هاوڵاتیان كرا، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن شوێنی مانه‌وه دابین بكه‌ن، له ئه‌مڕۆوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی 17 تاوه‌كو 19ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 تۆمار بكرێن و له ڕۆژانی 20-21یش مانگیشدا داتاكانیان پشت ڕاستبكرێته‌وه و له‌و ناوچانه كه زێدی خۆیان و باب و باپیریانه تۆمار بكرێن.
