ئامانجی سەردانەکەی ئەعرەجی بۆ سلێمانی ئاشکرا کرا

سەردانی قاسم ئەعرەجی بۆ سلێمانی

5 مانگ لەمەوپێش



ئامادەکردنی: هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەردانێکی بۆ سلێمانی کرد بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، دوای ئەوەی ناوبراو هەفتەی ڕابردوو سەردانی تارانی کرد.

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەیاوەری شاندێکی ئەمنی، سەردانی سلێمانی کرد، بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران."

 ئەوەشی خستەڕوو: "ئەعرەجی و شاندی ئەمنی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، هەروەها باس لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کرا، گفتوگۆ لەسەر پێداچوونەوە بە واقیعی ئەو کەمپانە کرا کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکرابوون هەروەها تەواوی وردەکاری و زانیاری نێو ڕێککەوتنەکە."
ئەو کەمپانەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بۆ کراوە بەپێی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ نیشتەجێکردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار