بایدن بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا ده‌ركرد

بڕیارە نوێکەی بایدن بە قازانجی ئۆکرانیایە

2 مانگ لەمەوپێش



ئامادەکردنی: هاوڵاتی


جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، رێگه‌ به‌ هێزه‌كانی كیێڤ ده‌درێـت چه‌كی ستراتیژی و دورمه‌ودای ئه‌مریكا له‌ دژی روسیا به‌كاربهێنێت، به‌جۆرێك خاكی روسیا به‌ئاسانی بكاته‌ ئامانج.

به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوزی ئینگلیزی، جۆو بایدن واژۆی له‌سه‌ر بڕیارێك كردوه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ ئۆكراینا ده‌دات له‌ به‌رامبه‌ر "هێنانی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی كۆریای باكور بۆ وڵاته‌كه‌ی"، چه‌كی به‌هێزی دورمه‌ودا دژی روسیا به‌كاربهێنێت،بایدن ده‌یه‌وێت باڵانسی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا به‌قازانجی ئۆكرانیا بگۆڕدرێت

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاواز ئه‌م بڕیاره‌ی بایدن بۆ ئه‌وه‌یه‌ تاوه‌كو دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رنه‌گرتوه‌، باڵانسی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا به‌قازانجی ئۆكرانیا بگۆڕدرێت.
بایدن ڕێگه‌ی به‌ ئۆكرانیا داوه‌ به‌ موشه‌كی دورهاوێژی ئه‌مریكی هێرش بكاته‌ سه‌ر روسیا،له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندوه‌، جۆو بایدن ڕێگه‌ی به‌ ئۆكرانیا داوه‌ به‌ موشه‌كی دورهاوێژی ئه‌مریكی هێرش بكاته‌ سه‌ر روسیا.
ئۆكرانیا پلانی هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا یه‌كه‌م هێرشی دورهاوێژی ئه‌نجام بدات،سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئۆكرانیا پلانی هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا یه‌كه‌م هێرشی دورهاوێژی ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا بكات به‌هۆی نیگه‌رانی ئاسایشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا دوای چه‌ند مانگێك داواكاری ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا دێت بۆ ڕێگه‌دان به‌ سوپای ئۆكرانیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی بۆ لێدانی ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كانی روسیا دور له‌ سنوره‌كانی خۆی.

ئەم گۆڕانكارییه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ڕوسیا هێزی زه‌مینی كۆریای باكور بۆ ته‌واوكردنی هێزه‌كانی خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، پێده‌چێت یه‌كه‌م هێرشی قوڵ به‌ موشه‌كی ATACMS ئه‌نجام بدرێت كه‌ مه‌ودایان ده‌گاته‌ 190 میل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار