جیاوازی لە نێوان میكانزمی سەرژمێری هەرێم و عێراقدا نییە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
شارەزایەكى عێراقی بۆ هاوڵاتی:
- سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراق بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و ئەرێنی وسەركەووتوانە بەڕێوە دەچێت.
- چ له پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بێت یان پارێزگاكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵی، بەیەك میكانزم پڕۆسەی سەرژمێری بەڕێوە دەچێت.
سەمیر خزەییر شارەزای عێراقی لە بواری سەرژمێری و كارمەندی پێشوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراق بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و ئەرێنی وسەركەووتوانە بەڕێوە دەچێت.
سەمیر خزەییر تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لەهەموو پارێزگاكانی عێراق چ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بێت یان پارێزگاكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵی، بەیەك میكانزم پڕۆسەی سەرژمێری بەڕێوە دەچێت.
وتيشى: هاودەنگیەكی زۆر هەیە لەلایەن دانیشتوانی عێراقەوە بۆ سەرژمێری و تاكو ئێستا هیچ پێشێلكاریەك تۆمار نەكراوە كە شایانی باسكردن بێت و پڕۆسەكە بەسەركەووتویی بەڕێوە دەچێت.