حەماس بە مەرجی پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی غەززە ڕازی بوو
4 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
-حەماس ڕەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە.
- بەڵام بەو مەرجەی لیژنەکە بەتەواوی ناوخۆیی بێت و سەرپەرشتی سەرجەم کاروباری ڕۆژانەی خەڵک بكات لە غەززە.
خەلیل حەیە سەركردەی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بزووتنەوەکەیان ڕەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە، بەڵام بەو مەرجەی لیژنەکە بەتەواوی ناوخۆیی بێت.
خەلیل حەیە لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاند ئەو بیرۆکەیەی کە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە خراوەتەڕوو، لەلایەن میسرەوە پێشنیاز کراوە.
وتيشى: ئێمە ڕەزامەندیمان لەسەر ئەو پێشنیازەی میسر نیشانداوە، بەڵام بەو مەرجەی لیژنەکە بەتەواوی ناوخۆیی بێت و سەرپەرشتی سەرجەم ئەو کاروبارانە بکات کە پەیوەندیدارن بە کاروباری ڕۆژانەی خەڵک لە غەززە.
لە سەرەتای ئەم مانگە، بزووتنەوەی فەتح و بزووتنەوەی حەماس لە قاھیرە کۆبوونەوە و ژمارەیەک پرسیان تاوتوێ کرد لەنێویاندا، پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە، ھەروەھا ئەو ھەوڵانەی کە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە خراوەنەتەگەڕ.