هەماهەنگیەكی باڵامان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە بۆ سەرژمێری
4 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ هاوڵاتی: هەماهەنگیەكی باڵامان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە بۆ سەرژمێری
-پلانە ئەمنیەكانمان بۆ سەرژمێری هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە.
-هەرێمی كوردستان بەشێكە لە لیژنەی باڵای ئەمنی و هەماهەنگیەكی بەرز لەنێوانماندا هەیە.
- پلانە ئەمنیەكە پێكهاتووە لە سێ بەش.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند پلانە ئەمنیەكانمان بۆ سەرژمێری هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە.
نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند پلانە ئەمنیەكانمان و قەدەغەی هاتووچۆ و هەموو ڕێكارەكانی تریش بەسەر هەر 18 پارێزگاكانی عێراقدا جێبەجێدەكرێن بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
وتیشی: هەرێمی كوردستان بەشێكە لە لیژنەی باڵای ئەمنی و هەماهەنگیەكی بەرز لەنێوانماندا هەیە و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوەمان كردووە، دەرئەنجام هەر هەمووی یەك پلانە لە باكورەوە تاكو باشوری عێراق.
رونیشیكردەوە پلانە ئەمنیەكە پێكهاتووە لە سێ بەش بەشی دەرەوە و بەشی ناوەڕاست و بەشێكیشی پەیوەستە بە پاراستنی پڕۆسەكە و هەموو عێراق لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەمنیماندایە و هیچ حاڵەتێكی نەخوازراوو رووینەداوە.