وەزارەتی پلاندانانى عێراق: سەرژمێری بەردەوام دەبێ
3 ڕۆژ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
-سەرژمێری دانیشتوان بەردەوام دەبێت تاوەکو داتای هەمو خێزان و بنەماڵەکان لە هەمو پارێزگاکان وەردەگیرێت.
-له ساڵی 1957وه سه‌رژمێری گشتی و سه‌رتاسه‌ری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامنه‌دراوه.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، سەرژمێری دانیشتوانی وڵاته‌كه بەردەوام دەبێت تاوەکو داتای هەمو خێزان و بنەماڵەکان لە هەمو پارێزگاکان وەردەگیرێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان بەردەوام دەبێت تا تۆمارکردنی داتای سەرجەم ماڵ و شوێنەکان لە تەواوی پارێزگاکان.
تیمه‌كانی سه‌رژمێری له دوێنێوه به چڕی سه‌ردانی ماڵه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن و زانیارییەکان بە کارتی نیشتمانی بەراورد دەکەن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه و بڕیاره تا كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وامی هه‌بێت.
سه‌رژمێری ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه له ساڵی 1957وه سه‌رژمێری گشتی و سه‌رتاسه‌ری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامنه‌دراوه، كورد مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی كه سه‌رژمێرییه‌كه له‌ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كاربهێنرێت و هەر بۆیە هاونیشتیمانیانی شارەكە كە لە دەرەوەی شارن بە لێشاو ڕوویان لە كەركووك كرد و ناوی خۆیان لەوێ تۆمار كرد.