محەمەد شیاع سوودانی: هێزەکانی سنوورى عێراق بە چەکی پێشکەوتووەوە ئامادە دەكرێن

6 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەکردنی: هاوڵاتی

-ئەنجوومەنی وەزیران لەڕێگەی بڕیارە جیاوازەکانی، تەواوی پێداویستییەکانی چاککردنەوەی سنوور و گەرەنتی ئاسایشی سنووری دابین کردووە.
- هێزە چەکدارەکانی سنوور بە چەکی پێشکەوتووەوە ئامادە بكەن لەگەڵ دابینکردنی تەواوی داواکارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانیان.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ، فەرمانى كرد هێزە چەکدارەکانی سنوور، بە چەکی پێشکەوتوو ئامادە بکرێن، لەگەڵ دابینکردنی تەواوی داواکارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانیان.
سوودانی، ئەمڕۆ سەردانی بارەگای سەركردایەتی هێزەكانی سنوری كرد لە بەغدا و دووپاتی كردەوە ، کاری تەکنیکی و کارگێڕی هێزەکانی سنوور لە دانانی تاوەر و کامێرا و هێزەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەوپەڕی ئامادەباشیدان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
وتيشى: ئەنجوومەنی وەزیران لەڕێگەی بڕیارە جیاوازەکانی، تەواوی پێداویستییەکانی چاککردنەوەی سنوور و گەرەنتی ئاسایشی سنووری دابین کردووە، بە تایبەت لە بارودۆخی ناجێگیریی ئاسایشی ناوچەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکوومەتی عێراقی داوایەکی ئاراستەی کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ کۆبوونەوەی لەبارەی ئەو هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە عێراقی دەکات.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی عێراق لە کۆمکاری عەرەبی، داوایەکی فەرمی ئاراستەی کۆمکارەکە کرد بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی نوێنەرە هەمیشەییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە کۆمکارەکە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار