بەرزترین ڕێژەی سەرژمێری لە نەینەوا و دیالە و واست و سەڵاحەدین بووە
6 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ڕێژەی سەرژمێری لە كەركوك گەیشتۆتە 97.74% وسلێمانی 94.76% وهەولێر 96.31% ودهۆك 95.25% بووە.
- بە گوێرەی سەرژمێرییەکە ژمارەی دانیشتووانی عێراق تا ئەم ساتە 45 ملیۆن و 870 هەزار کەسە.
لیژنەی باڵای سەرپەرشتی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، ڕێژەی سەرژمێرى دانیشتووان لە تەواوی پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان و عێراق ڕاگەیاند.
لیژنەكە ڕێژەی سەرژمێریی لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق و هەرێم تا كاتژمێر 11:30 خوولەكی شەوبڵاوكردەوە و رایگەیاند بەرزترین ڕێژەی تۆماركردن لە پارێزگاكانی (نەینەوا و دیالە و واست و سەڵاحەدین) بووە.
سەبارەت بە شارەكانی كوردستان، لە كەركوك ڕێژەكە گەیشتۆتە 97.74% و سلێمانی 94.76% و هەولێر 96.31% و دهۆك 95.25% بووە.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە بە گوێرەی سەرژمێرییەکە ژمارەی دانیشتووانی عێراق تا ئەم ساتە 45 ملیۆن و 870 هەزار کەسە، ژمارەی رەگەزی مێ 25 ملیۆن و 560 هەزار کەسە و ژمارەی رەگەزی نێر 20 ملیۆن و 310 هەزار کەسە.
ڕێژەی تۆماركردنی دانیشتووان بەپێی پارێزگاكان:
– بغداد 80.48%
– نينوي 98.60%
– أربيل 96.31%
– السليمانية 94.76%
– البصرة 89.85%
– بابل 94.78%
– ديالي 98.10%
– ذي قار 86.84%
– النجف الَاشرف 92.27%
– كركوك 97.74%
– الَانبار 95.99%
– صلاح الدين 98.16%
– كربلاو المقدسة 95.81%
– واسط 98.68%
– الديوانية 95.33%
– دهوك 95.25%
– ميسان 91.23%
– المثني 94.73%