لەتیف ڕەشید: عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆک کۆماری عێراق

 

-گەلانی عێراق دەیانەوێت ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بێت.

-عێراق ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەکە.

-عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت

 

لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند گەلانی عێراق دەیانەوێت ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بێت.

سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە "مێپس-2024" لە دهۆک ڕایگەیاند، گەلانی عێراق دەیانەوێت ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بێت، عێراق ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەکە.

وتیشی: ئەزموونی ناوچەکە فێری ئەوەی کردووین، بەبێ ئاشتی و ئاسایش، هیچ پێشکەوتنێک و ئاوەدانییەک بەدیناکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، لەسەر هەموو لایەک پێویستە پێکەوە چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و هەوڵ بدەن کێشەکان چارەسەربکەن و ئاشتیی و ئاسایش بەرقەرار بێت.

رونیشیكردەوە داعش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی و سیاسی لە عێراق، بە توانای سوپای عێراق و پێشمەرگە ناوچەکان لەژێر دەستی داعش دەرهێنران.

جەختیشی لەوەکردووە کە پێویستە حزبەکانی هەرێمی کوردستان بە گفتوگۆ كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار