مەحمود مەشهەدانی: عێراق و هەرێم رووبەرووی ئاڵنگارییەکی نوێ بوونەتەوە.

5 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

-هەندێک نەخشەی کۆن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

- عێراق و هەرێمی کوردستان رووبەرووی ئاڵنگارییەکی نوێی ناوچەیی بوونە تەوە.

- ناوچەکە لەبەردەم جەنگێکی گەورەدایە و دەبێت عێراق و هەرێمى کوردستان خۆیانى لێ بپارێزن.

 

مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەندێک نەخشەی کۆن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک رایگەیاند عێراق و هەرێمی کوردستان رووبەرووی ئاڵنگارییەکی نوێی ناوچەیی بوونە تەوە.

باسى لەوەش کرد، ناوچەکە لەبەردەم جەنگێکی گەورەدایە و دەبێت عێراق و هەرێمى کوردستان خۆیانى لێ بپارێزن.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەروەها رایگەیاند، جەنگ و ئاڵنگاری چواردەوری عێراقی گرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار