شارەزایەكی عێراقی بۆ هاوڵاتی: ژینگەی هەولێر پیسبووە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئیقبال لەتیف جابر

 

- پیسبوونی هەوا لە هەولێر بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری لەسەر هەموو عێراق دەبێت.

- ئامارێك لەسەر هۆكارەكانی دروستبوونی شێرپەنجە بڵاوكرایەوە، هەولێر لە شێرپەنجەی مەمك پلەی یەكەمی گرتبوو.

- بەرپرسیارێتی داڕمانی سیستمی ژینگەیی لەعێراق دەكەوێتە ئەستۆی هێزەكانی ئەمریكا.

 

 

ئیقبال لەتیف جابر شارەزا لەبواری ژینگە و بەڕێوەبەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند بەچەند هۆكارێك ژینگەی شاری هەولێر پیسبووە.

ئیقبال لەتیف جابر تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند هەولێر بەیەكێك لە ناوچەكانی باكوری عێراق دادەنێرێت و ئەم ناوچانەش كەش و هەوایان زۆر گرنگە و كاریگەریان دەبێت لەسەر هەموو ناوچەكانی دیكەی عێراق، لەبەر ئەوەی بارستەی هەوا لەعێراق له باكورەوەیە، بۆیە پیسبوونی هەوا لە هەولێر بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری لەسەر هەموو عێراق دەبێت بۆ ماوەی چەند ساڵێكی دوورودرێژ ئەگەر چارەسەر نەكرێت.

وتيشى: هۆكارەكانی پیسبوونی هەوا و ژینگەی هەولێر بریتین لە: بەهۆی بۆردومانكردنی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان لە 2003 وگواستنەوەی ئەو سیكرابانەی سوپای عێراق كه سوپای بەریتانیا بە ماددەی یۆرانیۆم بە مانجیگرتبوو لە پارێزگاكانی باشوری عێراقەوە بۆ هەولێر و دروستكردنی پاڵاوگەی نەوت لە هەولێر بەدەر له ستانداردە جیهانیەكان.

ئاشكراشیكرد ئامارێك لەسەر هۆكارەكانی دروستبوونی شێرپەنجە بڵاوكرایەوە، هەولێر لە شێرپەنجەی مەمك پلەی یەكەمی گرتبوو.

دووپاتیكردەوە ئەو پیسبوونی ژینگەیەی لە هەولێر هەیە كاریگەری لەسەر هەموو ناوچەكانی عێراق دەبێت وبەدرێژایی ساڵ و بەرپرسیارێتی داڕمانی سیستمی ژینگەیی لەعێراق دەكەوێتە ئەستۆی هێزەكانی ئەمریكا و هەرچ كەسێك بەشداری لەشەڕی دژ بە عێراق كردبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار