لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت 27 کەس کوژران وبریندار بوون
3 كاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت 27 کەس کوژران وبریندار بوون
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئیسرائیل بە چوار مووشەک هێرشیکردووەتەوە سەر ناوەندی بەیروت و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی بە ئامانج گرتووە.
- لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت، 4 کەس کوژراون و 23 دیکەش بریندار بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چوار مووشەک هێرشیان کردە سەر باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی بەستە ئەلقەوقا لە ناوەڕاستی بەیرووت.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی بەستە ئەلقەوقا لە بەیروت، 4 کەس کوژراون و 23 دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل بە چوار مووشەک هێرشیکردووەتەوە سەر ناوەندی بەیروت و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی بە ئامانج گرتووە.
شوێنەکە ناوچەیەکی قەرەباڵەغی نیشتەجێبوونە لە شەقامی فەتحوڵڵا ، بۆمبارانکردنە بووەتە هۆی داڕمانی 5 باڵەخانەی نیشتەجێبوون بە تەواوی.
هێشتا بە تەواوەتی نەتوانراوە قوربانییەکان لەژێر پاشماوەی باڵەخانە رووخاوەکە دەربهێنرێن و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاتربن.
لای خۆیەوە، ئەڤیغا ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل،لە پلاتفۆرمی خۆی X، دوێنێ هەینی نووسیبووی بۆ هەموو دانیشتووانی ناوچەی گەڕەکی باشوور، بە تایبەتی لەوباڵەخانانەی کە لە نەخشە هاوپێچەکاندا دیاریکراون و بیناکانی تەنیشت ئەوانیش حارەت حەرەیک، غوبەیری، لەپێناو سەلامەتی خۆتان و سەلامەتی ئەندامانی خێزانەکانتان، پێویستە دەستبەجێ ئەو باڵەخانانە و ئەوانەی تەنیشتیان چۆڵ بکەن و لە 500 مەتر کەمتر لێیان نزیک مەبنەوە.