واشنتن: سەربازانی كۆریای باكور دەچنە جەنگەوە دژ بە ئۆكرانیا
4 كاتژمێر لەمەوپێش
- بە هەزاران سەربازانی كۆریای باكور كە لە ڕوسیا كۆبونەتەوە بەمنزیكانە دژ بە ئۆكرانیا دەجەنگن.
-ئەو هێزانەی كۆریای باكور كە لە ڕوسیا بڵاوەیان پێكراوە هەندێكیان لەپێشەوەی بەرەی جەنگن دژ بە ئۆكرانیا.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند بە هەزاران سەربازانی كۆریای باكور كە لە ڕوسیا كۆبونەتەوە بەمنزیكانە دژ بە ئۆكرانیا دەجەنگن.
وەزیری بەرگری ئەمریكا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند بەپێی ئەو مەشقەی پێیانكراوە و بەو شێوازەی تێكەڵكراون لەگەڵ یەكە سەربازیەكانی ڕوسیا، پێشبینیەكی تەواو دەكەم بەمزوانە لەشەڕی دژ بە ئۆكرانیا بەشداربن.
لەلایەن خۆیەوە دەزگای هەواڵگری كۆریای باشور ئاشكرای كرد ئەو هێزانەی كۆریای باكور كە لە ڕوسیا بڵاوەیان پێكراوە چوونەتە نێو لیواكانی پیادەی ڕوسیا و هێزە دەریایەكانی مۆسكۆ و هەندێكیشیان لەپێشەوەی بەرەی جەنگن دژ بە ئۆكرانیا.
ئەمریكا و كۆریای باشور و چەند وڵاتێكی دیكە دەڵێن: بیۆنگ یانگ زیاتر لە 10 سەربازی ڕەوانەی ڕوسیا كردووە بۆ بەكارهێنانیان لە جەنگی دژ بە ئۆكرانیا.