محەمەد ساعيدی بۆ هاوڵاتی: پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دوادەكەوێت
3 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەخەشەیەكی سیاسی نوێی هێنایە ئاراوە.
- ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كاریگەری دەخاتە سەر بارودۆخی ناوخۆیی كوردستان.
- هیچ مەترسیەك لەسەر هەرێم دروست نابێت چونكە لە زۆر بابەتی سیاسی و ستراتیژی هاوڕایە لەگەڵ حكومەتی عێراق.
محەمەد حەسەن ساعيدی نووسەر و شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی ڕایگەیاند هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەخەشەیەكی سیاسی نوێی هێنایە ئاراوە كە ڕەنگدانەوەی واقیعێكی سیاسی نوێ بوو.
محەمەد حەسەن ساعيدی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ئەم نەخشە سیاسیە نوێیە رەنگدانەوەی دەبێت لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان و بەهۆی ئەم گۆڕانكارییانەوە پێموایە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دوادەكەوێت.
وتیشی: ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كاریگەری دەخاتە سەر بارودۆخی ناوخۆیی كوردستان و گۆڕانكاریەكانیش هەنگاوێكی گرنگە.
دووپاتیشیكردەوە هیچ مەترسیەك لەسەر هەرێم دروست نابێت چونكە لە زۆر بابەتی سیاسی و ستراتیژی هاوڕایە لەگەڵ حكومەتی عێراق و بەرەوپێشچون هەیە لە پەیوەندیەكانیان.