شارەزایەكی یاسایی بۆ هاوڵاتی: دەبێت لە ماوەی 10 رۆژدا پەرلەمانی كوردستان دانیشتن بكات
ئەگەر هەیە هەرێم بەسەر دوو ئیدارەدا دابەش ببێت
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
-پێویستە لەماوەی 10 ڕۆژدا سەرۆكی هەرێم داوای بەستنی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بكات.
- ئەگەر بێتو كێشمەكێشی سیاسی دروست بوو، سەرپێچیان له كاتی دیاریكراوی یاسایی كرد ئەو كاتە هەرێم دەكەوێتە بۆشایی دەستوریەوە.
سەفا لامی شارەزای عێراقی لەبواری یاسا ڕایگەیاند: دوای پەسەند كردنى ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق ، پێویستە لەماوەی 10 ڕۆژدا سەرۆكی هەرێم داوای بەستنی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بكات.
سەفا لامی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ئەگەر سەرۆكی هەرێم مەرسومی دەرنەكرد بۆ بەستنی دانیشتنەكە، ئەوا دوای ئەو 10 ڕۆژە پەرلەمانى كوردستان بۆخۆی كۆدەبێتەوە.
وتيشى: ئەگەر بێتو كێشمەكێشی سیاسی دروست بوو، سەرپێچیان له كاتی دیاریكراوی یاسایی كرد كه بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ئەو كاتانە دیاریكراون، ئەو كاتە هەرێم دەكەوێتە بۆشایی دەستوریەوە.
رونیشیكردەوە ئەگەر هەرێمی كوردستان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا حكومەتی پێكنەهێنا و كەوتە بۆشایی دەستوریەوە یەكێك لە سیناریۆكان گەڕانەوەیە بۆ دوو ئیدارەیی، ئەگەر بێتو رێكەوتنی سیاسی نەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.