ئەمیری داعشى ناوچەی کوردستانی لە کەرکوک دەستگیر کرا

ئەمیرێکی داعش دەستگیر دەکرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



-ئازاد شاخی ئەمیری داعشى ناوچەی کوردستانی لە کەرکوک دەستگیر کرا.
- باندێكی چەکدارانی داعش کە حەوت کەس بوون دەستگیرکراون لەناویاندا ئەمیری ناوچەی کوردستانی هەبووە.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند تیرۆرستێکی مەترسیداريان دەستگیرکردووه کە بە ئەمیری داعشى ناوچەی کوردستانی ناوی دەبرا.
ئەرشەد حەیکم وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەڕاسیۆنێکی ورد و چڕدا، کە پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگريی و پێشوەختە ئەنجامدرا، تیرۆرستێکی مەترسیدار لە کەرکوک دەستگیرکرا.
وتيشى: ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەکە پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵانە بووە کە ویستویانە ئارامی پارێزگاکە تێکبدەن و چەند کەسایەتییەک بەئامانج بگرن.
رونیشیكردەوە ئۆپراسیۆنەكە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و باندێكی چەکدارانی داعش کە حەوت کەس بوون دەستگیرکراون لەناویاندا ئەمیری ناوچەی کوردستانی هەبووە، کە بە ئازاد شاخی ناوی دەبرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار